ئەم پەڕەیە چاپ بکە
پێنج شەممە, 29 تشرینی دووەم 2018 15:19

سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان ڕیسوای هێرشەکانی سەر بارەگاکانی پاراستنی ئافرەتان دەکات لە عێراق

٢٩ تشرینی دووەم ٢٠١٨؛ بەغداد، ‌عێراق – سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) لە عێراق ڕیسوای ئەو هەڕەشە ترسنۆکەیە دەکات کە کرایە سەر بارەگای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان لە سلێمانی کە لە بەرواری ٢٩ تشرینی دووەم لەلایەن چوار چەکدارەوە ئەنجامدرا.

لە کاتێکدا هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، بەڵام ئەم کردەوەیە جێگای داخە بۆ unfpa لە کاتێکدا بارەگاکانی پاڵپشتی ئافرەتان دەبێت شوێنێکی ئارام و سەلامەت و دوور لە تووندوتێژی و چەوسانەوە بێت بۆ ئافرەتان.

"جێگای داخە کە ئەو ڕووداوە لە هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان ڕوویدا، لەو کاتەی کە هەموو جیهان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بانگێشەی کۆتایی هێنان بە تووندوتیژی و چەوساندنەوەی ئافرەتان دەکەن. ئێمە هەموومان بەرپرسیارەتی پاراستنی ئافرەتان و کچانمان لە ئەستۆدایە بە تایبەتی ڕزگاربووانی تووندوتیژی جێندەری" ووتەی بەڕێز د. ۆلۆرێمی سۆگونرۆ، نوێنەری سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق.

لە درێژەی قەسەکانیدا، د. ۆلۆرێمی گووتی "داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە لێکۆلینەوەو بەدواداچوون لە ڕووداوەکە بکات و هەروەها ئەنجامدەرانی کردەوەکە بە سزای خۆیان بگەن بۆ ئەوەی ئافرەتان جارێکی تر هەست بە پاراستن و سەلامەتی خۆیان بکەن،"

جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی ٢٠١٨ سێ هێرشی تری هاوشێوەی ئەم هێرشە دووچاری بەڕێوەبەریەتیەکانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەولێر و سلێمانی بۆتەوە. ئەم کردەوانە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە ستافی بەڕێوەبەریەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی هاوکاری ڕزگاربووەکانیان دەکرد بۆ گواستنەوەیان بۆ شوێنی سەلامەت.

سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان دووپات لە پاڵپشتی خۆی دەکات بۆ حکومەتی کوردستان و بە تایبەتی بۆ هاوبەشەکانی (بەڕێوەبەریەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان)، بۆ نەهێشتنی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەرێمی کوردستانی عێراق.