دوو شەممە, 10 کانونی یەکەم 2018 10:09

نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ هەڵسا بە ئەنجامدانی یەکەم مێزگرد دەربارەی دادپەروەری تاوان لە نەینەواو دامەزراندنی تۆڕی نەینەوا بۆ مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری.

نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق ( یونامی) لە ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ دا مێزگردێکی یەک ڕۆژەی ئەنجامدا لەگەڵ پارێزەران و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی نەینەوا بە مەبەستی تاوتوێکردنی سیتەمی دادپەروەری تاوان لە نەینەوا لە دوای کەوتنی داعشدا. بەشداربوان لەم مێزگردەدا هەڵسان بە ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونی خۆیان لەسەر چەسپاندنی دادپەروەری و مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانیانی توندوتیژی سێکسی و گڕوپە فەرامۆشکراوەکان. ئەمەو ئەم مێزگردە یەکێک بوو لە گەلێک کۆڕو کۆبونەوانەی تر کە لە مانگەکانی داهاتوودا دەربارەی بابەتەکانی پەیوەست بە دادپەروەری لەم پارێزگایەدا ئەنجام دەدرێت.

هەروەها نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ بڕیاریدا بە پێکهێنانی تۆڕێ نەینەوا بۆ مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری. وە لەم تۆڕەی کە پێکدێت لە پارێزەران و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و توێژەرانی کۆمەڵایەتی و نوێنەرانی سەندیکای پارێزەران هەڵدەستن بە پشکنینی بابەتەکانی مافەکانی مرۆڤی پەیوەست بە چەسپاندنی دادپەروەری، لەنێوییشیدا کێشەکانی پەیوەست بە پڕۆسەی دادگایی کردن لە پارێزگای نەینەوادا.

هەر لەسەرەتای ئەم هەفتەیەشدا، خاتوو دانیال بێڵ و تیمەکەی سەردانی پارێزگای نەیناوایان کرد وە لە نزیکەوە چاویان کەوت بە سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی فیدرالی بەڕێز دادوەر سالم محمد نوری کە لە دیدارەکەدا تاوتوێی بابەتەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ و چەسپاندنی دادپەروەری و هەموو ئەو کێشانەیان کرد کە لەدوای نەمانی داعشدا ڕووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەری دەبنەوە.

هەروەها ، خاتوو دانیال جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە پێشنۆرەی دەسەڵاتی دادوەری لە کارەکان پێویستە فدرێت بە سەلامەتیان بۆ ئەوەی بتوانن بەشێوەیەکی کارا بەئەرکەکانیان هەڵبستن. هەروەها خاتوو بێڵ جەختیشی کردەوە لەسەر ڕۆڵی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق ( یونامی) لە پاڵپشتی کردنی لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە بەرپرسبوونە لە ئەنجامدانی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و پارێزگاری لە شەفافیەت و دادپەروەری بۆ ڕاگیراوەکان و دادگاییکردنیان لەبەردەم دادگا عیراقیەکاندا. لەبەر ئەوەی لێپرسینەوەیەکی پڕ مانا دەبێتە بابەتێکی سەرەکی لە چارەسەری تاوانەکانی ڕابردوو وە هێزیش دەدات بە کۆمەڵگا بۆ هەنگاونان بەرەو ساڕێژکردنی برینەکانی پاشماوەی تیرۆر.