ئەم پەڕەیە چاپ بکە
چوار شەممە, 12 کانونی یەکەم 2018 09:38

ئەڵمانیا هەڵدەستێت بە پشتگیری و یارمەتی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە عێراق

بەغدا - لەماوەی ئەم هەفتەدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیای فیدرال پشتگیری بەرنامەی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە عێراق کرد لە ڕێگەی دابینکردنی ١.٧ ملیۆن یۆرۆی تر کەواتە سەرجەمی بەخشینی ئەڵمانیا لەم هەوڵە گرنگە بەرزبووەو و گەیشتە ٥.٧ ملیۆن یۆرۆ.

نیازی بەرنامەی پۆلیسی کۆمەڵگەیی کە تایبەتە بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دابین کردنی پشتگیری ئەمنی و سه‌قامگیركردنی ئەم کۆمەڵگایانه‌ی کە بە هۆی ململانێوه و ئاوارەبوون له عێراق زیانیان لێ كه‌وتووه،‌ لەڕێگەی ئاسانکردنی گفتوگۆ لە نێوان کۆمەڵگاکان و لایەنەکانی جێ بەجێکردنی ياسا بەهۆی پۆلیسی کۆمەڵگەیی.

لەماوی سێ ساڵی ڕابردوو، بەپشتگیری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ نزیکەی ١٠١ کۆڕی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لەسەرتاسەری عێراقدا دامەزراوە. نیازی ئەم کۆڕانە چارەسەرکدنی نیگەرانییەکانی ئەمنی هەمەجۆر لەسەر ئاستی کۆمەڵگەیی دا، کە بریتییە لە نیگەرانییەکان کە پەیوەندی بە ماڵ و زەوی و سامان هەیە وە هەروەها ڕێگەپێدان بۆ ئاو و کارەبا و بێ ئارامی شارستانی و بڕوانامەی ئاوارەکان و گەڕاوەکان و پاراستنی منداڵان و بازرگانی بە مڕۆیی و دەستدرێژی سەکسی و توندو تیژی.

لەبارەی ئەمەش، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دکتۆر سیریل نون گوتی، "ستراتیجی پۆلیسی کۆمەڵگەیی زۆر گرنگە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەڵگە پارچەییەکان لە عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەمەنی بەشێوەیەکی ئاشتییانە. ئەڵمانیا پشتگیری پۆلیسی کۆمەڵگەیی دەکات بۆ دروستکردن و بەهێزکردنی متمانەی هاوبەش لە نێوان خەڵكەکە و ئاژانسەکانی جێ بەجێکردنی ياسا وە هەروەها هاوبەشیدەکات لە دابینکردنی ئەمن و سەقامگیری کۆمەڵگاکان بۆ دروستکردنی عێراقێکی سەقامگیر".

کۆڕەکانی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لەلایەن ئەفسەرانی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە بەشی پۆلیسی خۆجێیی وە ئەندامانی کۆمەڵگەیی هەڵبژێردراو ئاسانکاری دەکرێت. پۆلیسی کۆمەڵگەیی ڕابەری دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ پێشخستنی پلانانی ئەمنی کۆمەڵگاکان کە گرفتەکانی ئەمنی زۆر گرنگ دیاریدەکات بۆ ئەوەی ناونیشان و چارەسەری بکرێت لەلایەن کۆمەڵگە و پۆلیس.

لەبارەی ئەمەش بەڕێز گێرارد وایت سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق گوتی، "چارەسەرکردنی گرفتەکان بەشێوەیەکی سەرەکەی لەڕێگەی دیاریکردنی قەوارە ڕاستەکان دەکرێت، ئەمەش لەڕێگەی ئاماژەکردن بە لایەنەکانی جێ بەجێکردنی ياسا بکرێت یاخود دەزگاکانی گشتی یاخود ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی یاخود کۆمەڵگاکان بۆخۆیان".

وە هەروەها بەڕیز وایت گوتی، "سەرکەوتنی ئەم کۆڕانە لەڕێگەی نیشانەی هەمەجۆر بڕوانە دەکرێت، لەوانە نزمبوونەوەی ڕیژەی تاوان و زیادبوونەوەی هاوکاریکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەمنی لەلایەن کۆمەڵگاکان وە هەروەها کەمبوونەوەی بەکارهێنانی هێز لەلایەن پۆلیس بەرامبەر بە ئەندامانی کۆمەڵگا".

لە بارەی کاریگەری پۆلیسی کۆمەڵگەیی ئیجابی لەسەر پێکهاتنەکانی پۆلیسی خۆجێیی لەسەر ئاستی کۆمەڵگەیی، بەڕێز خالد فەلاح کازم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغدا لە وەزارتی ناوخۆی حکومەتی عێراق گوتی، " پشتگیری لۆجستی و تەکنیکی کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دابینکراوە بۆ دووبارە درووستکردنی ژێرخانەیی و بەهێزکردنی توانای پۆلیسی کۆمەڵگەیی، ڕۆلێکی بنچینەی بنەڕەتی هەبووە لە دروستکردنی ئاشتی لە کۆمەڵگاکان، وە ئێمەش زۆر سوپاسگوزارین بۆ حکومەتی ئەڵمانیا بۆ دابینکردنی ئەم پشتگیرییە".

بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق بکە:
ساندرا بلاك، تەلەفۆن: ٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠+، ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.