یەک شەممە, 16 کانونی یەکەم 2018 12:59

کۆلیژی یاسای زانکۆی کەرکوک یادی رۆژی مافی مرۆڤی کردەوە گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

کەرکوک، عیراق، ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ – بەبۆنەی رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ، کۆلیژی یاسای زانکۆی کەرکوک لەگەڵ سەنتەری مافی مرۆڤ لە عیراق یادی حەفتا ساڵەی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤیان کردەوە بە پێشکەشکردنی چەند پەنێڵێک. ڕاگری کۆلیژی یاسا تیشکی خستە سەر هاوتەریببوونی ئایینی ئیسلام لەگەڵ بنەما گشتییەکانی مافی مرۆڤ و چەند ئایەتێکی لە قورئانی پیرۆز وەک نموونە هێنایەوە.

ڕاگری کۆلیژ و سەرۆکی زانکۆ و کارمەندان و قوتابیان گوێگری ئەکادمیستان و سەنتەری مافی مرۆڤ بوون دەربارەی چەندان بابەتی وەک مێژووی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و بارودۆخی ئێستای عیراق لە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی منداڵان و ستاندەری کار ونەهێشتنی جیاکاری و کاریگەریی گەندەڵی لەسەر مافەکانی مرۆڤ.

بەنوێنەرایەتی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی)ش بەڕێز سەفیر سەید تیشکی خستە سەر ئەوەی کە چۆن مرۆڤبوونمان لە بەهاکانی جاڕنامەکدا ڕەگیان داچەقاندووە و ڕەنگدەدەنەوە. بەڕێزیان وتی: "جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتی مافەکانی مرۆڤ هەموومان بەیەکەوە دەبەستێتەوە."

وێنەکان: نوسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی / بەڕێز حاریس عوبێدی

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر یەک شەممە, 16 کانونی یەکەم 2018 13:43