دوای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ده‌ستبه‌كاربونی له عیراق ئه‌و خاتونه وتی "ئێمه درێژه به هه‌وڵه‌كانمان ده‌ده‌ین بۆ پشتگیریكردن له عیراق وه‌ك وڵاتێكی تازهههڵساوهی دوای قۆناغی شه‌ڕی تیرۆر كه ئێستا به دوای ئاینده‌یه‌كی پڕشهنگدارهوهیه. من بۆ ئه‌مه‌ش پشت به كارمه‌نده به ئه‌زمونه‌كانی یونامی و خانه‌واده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق ده‌به‌ستم له‌گه‌ڵ سه‌رباركردنی هاوكاریی دانسقه‌ی به‌رده‌وامی وڵاتی خانه‌خوێش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێن به یه‌كه‌وه به‌رنامه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی عیراق و عیراقییه‌كان. من به نیازم كه خۆشگوزه‌رانیی عیراقییه‌كان بكه‌مه كاری سه‌رلیست و كاریش بۆ ئه‌م ئامانجه بكه‌م له بواره‌كانی ئاسایش و مرۆیی و سیاسی و ئابوری و گه‌شه‌پێداندا."
ئه‌و خاتونه به ره‌چه‌ڵه‌ك هۆڵه‌ندییه و خاوه‌نی ٢٠ ساڵ ئه‌زمونه له بواری سیاسی و دیپلۆماسی و له چه‌ندان پله‌ی باڵای حكومی و په‌رله‌مانی كاری كردووه. ئه‌و له نێوان ساڵه‌كانی ٢٠١٢-٢٠١٧ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا بووه. ئه‌و هه‌روه‌ها له نێوان ساڵه‌كانی ٢٠١٠-٢٠١٢شدا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا بووه دواتریش له نێوان ساڵه‌كانی ٢٠٠٤-٢٠١٠ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بووه و هه‌روه‌ها له كۆمیسیۆنی ئه‌وروپاش له برۆكسل و ریگا و لاتڤیا و شاری ئه‌مستردام كاری كردووه.
به‌ڕێز ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و خاتونه‌ی له ٣١ی ئابی ٢٠١٨‌دا وه‌ك نوێنه‌ری خۆی له عیراق دامه‌زراند وه‌ك جێگره‌وه‌ی یان كوبیشی نوێنه‌ری پێشووی كه له ماوه‌ی ٤ ساڵی رابردوودا له هه‌مان پێگه‌دا خزمه‌تی كرد.
****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و تهبێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غهتاس به ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١