ئەم پەڕەیە چاپ بکە

پەیامی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بۆنەی دەستبەکاربوون و ساڵی نوێ

عێراق وڵاتێکی قەشەنگ و خاوەن ڕابردوویەکی دێرین و فرەییەکی دەوڵەمەندە.
هەروەها وڵاتێکە بە هۆی ململانێکانەوە دووچاری تەنگ و چەڵەمەو نەهامەتی بۆتەوە.


لەگەڵ تێکشکانی داعش، کەشی بێئومێدی کۆتایی پێدێ و ڕێگای ‌هیوا و گەشبینی داهاتوو دەکرێتەوە.
چەندان دەرفەتی مەزن هەیە بۆ عێراق.
هەرچەندە ڕێگا بەرەو سەقامگیریی و خۆشگوزەرانی درێژخایەن کە شایەنیەتی ڕێگایەکی سەختە.
سەرەڕای تێکشکانی سەربازی، هێشتا داعش ‌هەڕەشەیە لە سەر ئاسایش.
تا ئێستاش، نزیکەی ١،٨ ملیۆن ئاوارەی عێراقی ماون بۆ ئەوەی بە سەلامەتی و شکۆمەندی بگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
چەندان تۆن لە چەک و ماددەی نەتەقێندراوە لە ناوچە ئازاد کراوەکان پەرش و بڵاو بۆتەوە و چاوەڕوانی هاوکارین.
عێراقییەکان داوای دابینکردنی خزمەتگوزاریی و خوێندن و دەرفەتی کار و چاکسازی راستەقینە دەکەن، هەروەک مافی خۆیانە.
من بڕوای تەواوم هەیە، کەوا عێراق لە میانەی پێداگیریی خەڵکەکەی بەسەر بەربەستەکان زاڵ دەبێت و بە‌هێزتریش دەردەکەوێت.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساتە هەرە سەختەکانی عێراق یارمەتی وڵاتەکەی داوە و بەردەوامیش دەبێت لە یارمەتیدان.
جێگای شانازییە بۆ من، خزمەتی گەلی عێراق بکەم و لە نزیکەوەش لەگەڵ حکومەتی عێراق کاربکەم وەک نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بە بۆنەی ساڵی نوێوە، هیوای تەندروستی و خۆشیی بۆ ئێوە و خۆشەویستانتان دەخوازم .
سوپاس بۆ ئێوە.

ڕەنگاڵە