یەک شەممە, 30 کانونی یەکەم 2018 15:31

پەیامی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بۆنەی دەستبەکاربوون و ساڵی نوێ گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

عێراق وڵاتێکی قەشەنگ و خاوەن ڕابردوویەکی دێرین و فرەییەکی دەوڵەمەندە.

هەروەها وڵاتێکە بە هۆی ململانێکانەوە دووچاری تەنگ و چەڵەمەو نەهامەتی بۆتەوە.

لەگەڵ تێکشکانی داعش، کەشی بێئومێدی کۆتایی پێدێ و ڕێگای ‌هیوا و گەشبینی داهاتوو دەکرێتەوە.

چەندان دەرفەتی مەزن هەیە بۆ عێراق.

هەرچەندە ڕێگا بەرەو سەقامگیریی و خۆشگوزەرانی درێژخایەن کە شایەنیەتی ڕێگایەکی سەختە.

سەرەڕای تێکشکانی سەربازی، هێشتا داعش ‌هەڕەشەیە لە سەر ئاسایش.

تا ئێستاش، نزیکەی ١،٨ ملیۆن ئاوارەی عێراقی ماون بۆ ئەوەی بە سەلامەتی و شکۆمەندی بگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

چەندان تۆن لە چەک و ماددەی نەتەقێندراوە لە ناوچە ئازاد کراوەکان پەرش و بڵاو بۆتەوە و چاوەڕوانی هاوکارین.

عێراقییەکان داوای دابینکردنی خزمەتگوزاریی و خوێندن و دەرفەتی کار و چاکسازی راستەقینە دەکەن، هەروەک مافی خۆیانە.

من بڕوای تەواوم هەیە، کەوا عێراق لە میانەی پێداگیریی خەڵکەکەی بەسەر بەربەستەکان زاڵ دەبێت و بە‌هێزتریش دەردەکەوێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساتە هەرە سەختەکانی عێراق یارمەتی وڵاتەکەی داوە و بەردەوامیش دەبێت لە یارمەتیدان.

جێگای شانازییە بۆ من، خزمەتی گەلی عێراق بکەم و لە نزیکەوەش لەگەڵ حکومەتی عێراق کاربکەم وەک نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

بە بۆنەی ساڵی نوێوە، هیوای تەندروستی و خۆشیی بۆ ئێوە و خۆشەویستانتان دەخوازم .

 

سوپاس بۆ ئێوە.

 

بۆ بینینی په‌یامه‌كه‌ به‌ ڤیدیۆ ئێره‌ كلیك بكه‌

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI