شانده‌كه پێكهاتبوو له به‌ڕێز كریستۆس ستایلیانداس، كۆمیساری ئه‌وروپا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و یارمه‌تی مرۆیی، شاندی یاوه‌ری كه بریتی بوون له جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا و وه‌زیری دارایی كه به‌رپرسه لە به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ساخته‌كاری له باج و ئه‌لێكسانده‌ر دی كروو، وه‌زیری هاوكاری گه‌شه‌پێدان، و خاتو مارتا روداس، جێگری نوێنه‌ری تایبەتی سكرتێری گشتی بۆ هه‌ماهه‌نگیی مرۆیی لە عیراق.
له ١٩ی شوباتدا، شانده‌كه به‌ر له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاره‌كه داوای له پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كرد و سه‌ریان له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی دا كه له‌لایه‌ن یونیسێفه‌وه دروست كرابۆوه له‌گه‌ڵ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و پاكڕاگرتنی ته‌ندروست كه له‌لایه‌ن خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌شی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ ئه‌نجامدرابوون و نه‌خۆشخانه‌یه‌كیش كه لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانییه‌وه دروست كرابوو. شایانی باسه كه ژێرخان و خزمه‌ته گشتییه‌كان و سیسته‌می په‌روه‌رده به‌هۆی شه‌ڕه‌وه زه‌بری كوشنده‌یان به‌ركه‌وتووه. له قوتابخانه‌ی سه‌نادیدی سه‌ره‌تایی كچانیش له موسڵ، شانده‌كه چاویان به مامۆستایان و دایكان و باوكانی قوتابیان كه‌وت له‌گه‌ڵ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی مه‌یدانی وه‌رزش و ژووی هونه‌ره‌كانیش. له‌لایه‌كی تره‌وه، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی یارمه‌تیی ده‌روونی پێشكه‌ش به گه‌ڕاوه‌كانی موسڵ ده‌كات و به‌رنامه‌كه‌شی ئه‌وه‌نده سه‌ركه‌وتوو بووه كه خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی زۆر له‌دووره‌وه دێن.
له ٢٠ی شوباتیش، شانده‌كه سه‌ردانی حه‌مام عه‌لیلی كرد و ئه‌و نۆڕینگهشیان به‌سه‌ركرده‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌ركی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان بۆ خزمه‌تی منداڵبوون دامه‌زرابوو له‌گه‌ڵ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری "ئای ئێم سی"ش بۆ ژنانی قوربانی و سه‌نته‌ری "وۆشی" یونیسێف و سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری ئاو.
كۆمیساری یه‌كێتی ئه‌وروپا وتی "داعش لە گۆڕەپانی شەڕدا دۆڕاوە بەڵام ئێمه پێویسته بەردەوام بین لەسەر نەهێشتنی بیروبۆچوونی ژەهراوییان. من باوه‌ڕی ته‌واوم هه‌یه كه قه‌یرانه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه و بۆیه پێویسته له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌م شه‌ڕه بكۆڵینه‌وه و به هانای هه‌موو عیراقییه بهركهتووهكانهوه بچین. ئه‌گه‌رنا سه‌ركه‌وتنی مه‌یدانیمان له‌ده‌ست ده‌چێت و به‌هۆی گه‌ڕێكی تری شه‌ڕیشه‌وه له دابینكردنی ئاشتیش شكست ده‌هێنین."، وێڕای راگه‌یاندنی ته‌رخانكردنی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ (٣٤ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی) له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بۆ یارمه‌تییه مرۆییه‌كانی ساڵی ٢٠١٩ بۆ عیراق، بەڕێزیان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا وتی " یه‌كێتی ئه‌وروپا درێژه به یارمه‌تییه‌كانی ده‌دات بۆ قەیرانی عیراق و یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراقیش ده‌دات له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی هاوپشتیی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی عیراقدا تا ئەوکاتەی پێویست بێت."
کۆمیساری یەکێتی ئەوڕوپا هەروەها ڕایگەیاند کە بڕی ٢٠ ملیۆن یۆڕۆی دیکە بۆ سندوقی پەرەپێدان زیاد دەکرێت و دەبێتە یارمەتییەک بۆ دووبارە بنیادنانەوەی کەلەپوری کلتوری وڵاتەکە و فەراهەمکردنی کار و دەرفەت بۆ گەنجان.
سه‌ره‌ڕای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش، ئاسه‌واره‌كانی هێشتاش كاریگه‌ریان له‌سه‌ر خه‌ڵكی عیراق هه‌یه و ناوچه رزگاركراوهكانیش پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوو و ژێرخان و خزمه‌ته‌كان هه‌یه. یه‌ك ملیۆن و ٨ سه‌د هه‌زار عیراقی هێشتا هه‌ر له ئاواره‌ییدان هه‌رچه‌نده نزیكه‌ی زیاتر له نیو ملیۆنیش هێشتا پێویستیان به یارمه‌تیی مرۆیی هه‌یه بۆ ساڵی ٢٠١٩ كه نیوه‌ی ئه‌م ژماره‌یه له پارێزگای نه‌ینه‌وایه. له‌مه‌ش زیاتر، ٢٥٠ هه‌زار ئاواره‌ی سوری له عیراقن و زۆربه‌شیان له‌هه‌رێمی كوردستانن. به‌گوێره‌ی مه‌زه‌نده‌كانیش ٥،٥ ملیۆن پێویستیان به یارمه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌یه و ٢،٦ ملیۆن منداڵیش پێویستیان به خزمه‌تی په‌روه‌رده هه‌یه. خزمه‌تی په‌روه‌رده‌ش خراوه‌ته ناو یارمه‌تییه فراوانه‌كه بۆ دابینكردنی خزمه‌تی فیزیكی و ته‌ندروستیی هزری و پشتگیری ده‌روونی و یارمه‌تیی پاراستن.
لای خۆشیه‌وه، خاتو مارتا وتی "ئێمه هه‌ر پێشتریش یارمه‌تیمان بۆ چه‌ندان پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژێرخان پێشكه‌ش كردووه و به‌تایبه‌تیش له موسڵ به هه‌ردوو به‌ره‌كه‌یه‌وه. سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیش، ئه‌وه چه‌ند چارسه‌رێك پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دڵنیایی له‌وه‌ی كه ئه‌وان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ژیانی ئاساییان له ده‌ره‌وه‌ی چادرگهكان. ئێمه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هێنانه‌دی ئه‌مه له له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت كار ده‌كه‌ین."
****
گۆرگیۆس پێترۆپۆلۆس
جێگری بەڕێوەبەری نوسینگە – بەغدا، عیراق
نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (ئۆچا)، عیراق
مۆبایل: ٠٠٩٦٤٧٨٢٧٨٠٦٧٣٣
ئیمەیل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.