یەک شەممە, 31 ئازار 2019 10:04

ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچ بانگه‌وازی پاڵپشتی دارایی ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌ مرۆییه‌ هه‌ره‌ له‌پێشه‌كان لە ناوچه‌كانی ئاوارەبوون و گەڕانەوە لە عێڕاق

هەولێر/عێراق - پاش تێپەربوونی پێنج ساڵ بەسەر تەنگژەی داعش و ئاوارەبوونی بێشووماری خه‌ڵكی عێراقی، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بانگه‌واز ده‌كات بۆ پاڵپشتی دارایی بۆ دابینكردنی كۆمه‌كییه‌ فریاگوزارییه‌كان به‌ بڕی ٤١.٤ ملیۆن دولاری ئەمریکی له‌ ساڵی ٢٠١٩دا.

ئه‌گه‌رچی ژمارەی ئاوارەکان له‌وه‌ته‌ی ساڵی ٢٠١٧ه‌وه‌ بەشێوەیەکی هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو دابه‌زیوه‌، هێشتا نزیكه‌ی ١,٧٥٠,٠٠٠ عێڕاقی لە ئاوارەییدا دەژین بەگوێرەی ڕاپۆرتی مانگی شوباتی ٢٠١٩، لەبەر بوونی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گەڕانەوەیان، وەکوو زیان بەرکەوتنی خانووبەرەکانیان، کەمی خزمەتگووزاریە بنەرەتیەکان و ژیان و گووزەران، هه‌ستكردنی ئاواره‌كان به‌ نەبوونی ئاسایش لە زێدی خۆیان، سەرەڕای فشاری ده‌روونی و کۆمەلایەتی. بە نزیکی سێیەکی دانیشتوانی ئێستای ئاوارەکان، سەرووی ٥٣٠,٠٠٠ هێشتا لە کەمپەکان دەژین، کە پێویستییان به‌ كۆمه‌كیی فریاگوزاری هەیە.

بانگه‌وازی پاڵپشتی دارایی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ پلانی وەڵامدانەوەی مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان (HRP) ٢٠١٩ ی عێراق، کە وای دەخەملێنی بە نزیکی ٦.٧ ملیۆن کەس پێویستیان بە پشتگیریەکی ڕادەبەدەر هەیە. نزیکی لەسەدا ٦٥یان لە نەینەوا و ئەنبار و سەڵاحەدین چربوونەتەوە، ئەم سێ پارێزگایە کە زۆرترین كاریگه‌ریی ته‌نگژه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان له‌سه‌ر بووه‌.

ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچ پشتگیریە مرۆییەکانی لە عێڕاق چڕ ده‌كاته‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی سێ گروپ کە جێی نیگەرانین: ئاوارەكان. کە لە كه‌مپه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كاندا ماونه‌ته‌وه‌، کۆمەڵگا خانەخوێ زیانلێکەوتووەکان كه‌ له‌ ناوچه‌ی ئاواره‌بوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا، کە لەوێدا پێویستی بۆ خزمەتگووزاریەکان له‌ توانای خۆیان به‌ده‌ره‌، وهەروەها ئەو ئاوارانەی کە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان بەڵام پێداویستیە مرۆییە بنەرەتیەکانیان بەدی نه‌هاتوون .

لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩دا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پلانی وایه‌ كه‌ یارمەتییه‌ ژیانپارێزه‌كانی بۆ ئاوارەكان له‌ کەمپەکاندا به‌رده‌وام بكات لەرێگەی دابینکردنی په‌ناگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ و شمه‌كی ناخۆراکی، خزمەتگووزاری تەندرووستی سەرەتایی، چاودێری کردن و ووه‌ڵامدانه‌وه‌ بۆ پێویستییه‌ دەروونی-كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە ئاو و ئاوەڕۆو پاك و خاوێنی وهەروەها هەماهەنگی و بەرێوەبردنی کامپ لە له‌ كه‌مپه‌كان و نشینگه‌ نافەرمیەکان.

بانگه‌وازه‌كه‌ هه‌روه‌ها داوای پاڵپشتی دارایی ده‌كاست بۆ به‌رده‌وامبوونی كاره‌كانی تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکانی سه‌ر به‌ ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچ لە عێراق کە زانیاری چەندایەتی و چۆنایه‌تی متمانە پێکراو گه‌رماوگه‌رم له‌باره‌ی ئاوارەکان و گەڕاوەکان دابین دەکات.

وە لە بارەی ئەم بابەتە بەرێز ناسر عبدالستار، بەڕێوه‌بەری گشتی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی ته‌ژنگژه‌ی سه‌ر به‌ حکومەتی عێراق گوتی، "ئێمە كاره‌كانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بەرز دەنرخێنین بۆ دابینکردنی یارمەتیە مرۆییە ژیانپارێزه‌كان بۆ خێزانە ئاوارەکان لە ناوەوه‌ و دەرەوەی کەمپەکان سەرەرای پشتگیری کردنیان بۆ گەڕانەوەیان بۆ کۆمەلگا رەسەنەکانی خۆیان، ئێمە چاوەروانی بەردەوامی هه‌ماهه‌نگی نێوانمان دەکەین لە ساڵی ٢٠١٩دا."

"تەنگژەی ئاوارەبوون یەکێك لەو ئاسته‌نگانه‌یكه‌كه‌ پێوەستی بە بایه‌خدانی به‌رده‌وام هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربەی ئاوارەکان به‌ته‌واوی پشت ده‌به‌ستن به‌ یارمەتیە مرۆییەکان. سەرچاوە و توانا خۆچه‌ییه‌كان لەڕاستیدا لە سەرووی توانای خۆیان به‌كار ده‌هێنرێن و بۆ ئەو پەڕی ئاست پاڵ پێوه‌ نراون.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بە بەردەوامی یەکێك لە هاوبەشە سەرەکیەکان بووە بۆ دابینكردنی یارمەتی ژیانپارێز بۆ خەڵکی ئاوارە لە دەرەوە و ناوەوەی کەمپەکان. ئێمە به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی و كۆمه‌كییه‌كانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ به‌رز دەنرخێنین بۆ پشتگێری کردنی زۆرترین خەڵكی زیانلێكه‌وتوو"، هۆشەنگ محمد، بەڕێوبەری گشتی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وای گوت.

لەم باره‌یه‌وه‌ بەریز جێرارد وەیت، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق گوتی، ”پاڵپشتی دارایی بۆ یارمەتییە مرۆییەکان كارێكی بنچینه‌ییه‌ بۆ دایبنكردنی پێویستییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان و ڕاگرتنی شكۆی و عێراقیە زیانلێکەوتووەکان لە شوێنەكانی ئاواره‌بوون و ناوچەكانی گەڕانه‌وه‌. ئەمە ڕێگە دەگرێت لە پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و دەستەکەوتانه‌ی کە بەدیهاتوون له‌ سەقامگیركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی کە زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ لە ململانێكاندا.

وە هەروەها گوتی، " لە رێگەی هاوبەشی و هاریکاری لە گەڵ هاوبەشە مرۆییه‌كان، حکوومەتی عێراقی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان وهەروەها ڕێکخراوە ناحکومییەکان، هیوادارین زۆرترین پێداویستیە مرۆییە بەپەلەکان دابین بكه‌ین لە کاتێك کە بەدوای چارەسەری درێژخایەن دەگەڕیین بۆ ئەو کەسانەی کە ماوه‌یه‌كی درێژه ئاواره‌ن."

بۆ بینینی ڕاپۆرتی بانگه‌وازه‌كه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی یان عه‌ره‌بی لێره‌ كلیك بكه‌.

تكایه‌ سه‌ریری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بكه‌ لابه‌ره‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ (به‌ ئینگلیزییه‌)

بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی بکە:
ساندرا بلاك، تەلەفۆن: ٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠+، ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.