نەتەوە یەكگرتووەكان له عیراق لەسەر داواكاری حكومەتی عیراق دامەزراوە بۆ پالپشتی كردنی كۆششه نیشتمانییه‌كان له ئاسته‌كانی رامیاریی و هه‌ڵبژاردن و كاروباره مرۆییه‌كان. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راوێژ و پشتگیریی پێشكه‌ش به حكومه‌تی عیراق و گه‌له‌كه‌ی ده‌كات و هه‌روه‌ها كارده‌كات له پێناو بنیاتنانی تواناكان بۆ به‌هێزكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی و داموده‌زگاكانی له ماوه‌ی راگوزەری دیموكراتیدا.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق پێكدێت له نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عیراق(یونامی) و تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له وڵات‌دا كه له 20 ئاژانس پێكدێن و له عیراقدا كارده‌كەن.
لە ساڵی 1955 ەوه ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان له میانه‌ی چه‌ند به‌رنامه‌یك لە عیراق كار ده‌كه‌ن. هەندێكی تر لە سەرەتاكانی نەوەدەكانی سه‌ده‌ی رابردوو و هه‌ندێكی تریش له دوای ساڵی 2003 وه‌كو یونامی له عیراق كار ده‌كه‌ن .
له دوای ساڵی 2007 ه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بوونی خۆی له عیراق فراوانكرد و پلانی به‌رده‌وامبوونی فراوانكردنی چوارچێوه‌ی چالاكیهكانیشی هه‌یه بۆ به ده‌نگه‌وه‌هاتنی پێداویستییه‌كانی گه‌لی عیراق و پشتگیریكردنی كۆششه‌كانی له پێناو بنیاتنی ئایینده‌یه‌كی سه‌قامگیر و خۆشگوزه‌ران.
ئێستا نزیكه‌ی 170 كارمه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و 420 كارمه‌ندی نێوخۆیی له عیراق كارده‌كه‌ن و له‌هه‌ر هه‌ژده پارێزگاكه‌ی عیراق بڵاوبونه‌ته‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رنامه‌و پرۆژه جۆربه‌جۆره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات له میانه‌ی هاوكاریی و هاوبه‌شییه‌كی توند و تۆڵ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و چه‌ندین هاوبهشیكار و هاوشانی تر به رێكخراوه ناحكومییه عیراقی و نێودهوڵهتیهكانیشهوه