یەک شەممە, 21 کانونی یەکەم 2014 11:12

راگه‌یاندنی وته‌بێژی سكرتێری گشتیی سه‌باره‌ت به‌ دواخستنی پاره‌ی ٥٪ی قه‌ره‌بووی عیراق

نیۆیۆرك ١٨ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٤ : سكرتێری گشتیی ده‌ستخۆشی له‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی حوكمی كۆمیسیۆنی قه‌ره‌بووی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆ پشتگیریكردنی داواكه‌ی حكومه‌تی عیراق سه‌باره‌ت به‌ دواخستنی  دانی ٥٪ی پاره‌ی  قه‌ره‌بوو به‌ "سندوقی قه‌ره‌بوو" له‌ داهاتی نه‌وت تا كانونی دووه‌می ٢٠١٦.  

 

جه‌نابی سكرتێر به‌ تایبه‌تی سوپاسگوزاری حكومه‌تی كوێتیشه‌ بۆ په‌سندكردنی داواكه‌ی حكومه‌تی عیراق.

به‌ڕێزیان پشتیوانی به‌هێزی خۆی بۆ حكومه‌ت و خه‌ڵكی عیراق ده‌ربڕی كه‌ ئێستا دووچاری قه‌یرانی مرۆیی و ئاسایشیی دژوار بوونه‌ته‌وه‌. ئه‌و هه‌روه‌ها به‌توندی داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كات، به‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌شه‌وه،‌ بۆ فراوانكردنی هاوكارییه‌كانیان بۆ عیراق له‌م كاته‌ ناسكه‌دا.