دوو شەممە, 06 نیسان 2015 10:18

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ كریستانه‌كان ده‌كات به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قیامه‌وه‌

به‌غدا، ٥ی نیسانی ٢٠١٥:- به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قیامه‌وه‌، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ڕێز (یان كوبیش) له‌جیاتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی كریستانه‌كانی عیراق ده‌كات. 

 

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی "ده‌با ئه‌م رۆژه‌ پیرۆزه‌ كه‌ ئاهه‌نگی به‌بۆنه‌ی زیندوبونه‌وه‌ی حه‌زره‌تی عیسا تێدا ده‌گێڕدرێ ببێته‌ مایه‌ی هێنانه‌وه‌ی ئارامی و به‌ختیاری بۆ خه‌ڵكی كریستان كه‌ شانبه‌شانی پێكهاته‌كانی تری عیراق نه‌هامه‌تی و كاره‌ساتێكی زۆریان چێشتووه‌ و به‌ چاوی خۆشیان بینییان كه‌ چۆن كۆمه‌ڵگاكه‌یان له‌ هێرشه‌كه‌ی چه‌ته‌كانی داعش  (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام)ی تیرۆریست له‌ ساڵی رابردووه‌وه‌ ته‌فروتونا ده‌كرێت". 

ئه‌و هه‌ره‌وها وتیشی "من پڕبه‌دڵ ئاواته‌خوازم كه‌ ئه‌م كۆژانه‌ جه‌رگبڕه‌ی ئێستا هه‌رچی زووه‌ كۆتایی بێت و هه‌موو لێقه‌وماوانیش له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و دۆست و دراوسێیه‌كانیان بتوانن به‌ شێوه‌یه‌كی ئارام و رێكوپێك بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ وحاڵ و زێدی چه‌ندان سه‌ده‌یه‌ی باوكوباپیریان".