له‌كاتی كوبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكێكی زۆری ئیزیدی له پیاوانی ئاینی و وه‌زیران و پارێزكارانی پێشوو و ئاواره ناوخۆییه‌كان و ژنه رزگاربووه‌كانی ده‌ستی داعش و چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ و نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، به‌ڕێز كوبیش وتی "من به‌ناوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ده‌مه‌وێ ئه‌وپه‌ڕی رێزی خۆم بۆ خه‌ڵك و ئاینی ئێزیدی ده‌ربڕم كه هه‌زاران ساڵه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی هاوسۆزیشم بۆ كۆژانهكانتان".
ئه‌و هه‌روه‌ها دڵنیایی دا كه "هه‌رگیز نه ئه‌و ئیێزدییانهی كه له چادرگهكاندان و نه ئه‌و ژنه ئێزیدییانه‌ش كه تا ئێستا هه‌ر له‌ده‌ست داعشدان له بیر ده‌كرێن. ئێمه له پێناو ئێوه درێژه به‌كاری خۆمان ده‌ده‌ین بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌تان بۆ وه‌ڵاته ئه‌ندامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌روه‌ها بۆ زه‌قكردنه‌وه‌ی كارهساتهكانتان و هه‌تتا شه‌ڕیش له‌پێناو مافه‌كانی ئێوه‌دا".
ئه‌و زیاتر وتی "ئه‌و مه‌رگه‌سات و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر ئێوه هاتن به‌سن بۆ سه‌لماندنی دڕنده‌یی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ".
سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز كوبیش و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئێزیدی دوای كۆنفرانسێكی گرنگ دێت سه‌باره‌ت به قوربانییانی توندوتیژیی ئاینی و ئێتنی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها پێش كۆنفرانسی پارستنی ئێزیدییان كه له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رده‌ن له ٨ی ئه‌م مانگه له پاریس به‌رێوه ده‌چێت له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی له واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئاستبه‌رزی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا.