سێ شەممە, 26 کانونی دووەم 2016 03:00

ڕێکخراوەکانى سەر بە (UN) داواى 298 ملیۆن دۆلار دەکەن بۆ بەدەمەوەهاتن و کۆمەک کردنى مرۆیى پەناهەندە سوریەکان لە عیراق

هەولێر، 26 کانونى دووەم – لەگەڵ ئەوەى جەنگ بەرۆکى سوریا بەرنادات – ڕێکخراوەکانى سەر بە (UN) لە عیراق داواى 298 ملیۆن دۆلار دەکەن بۆ بەدەمەوەهاتن و کۆمەکى مرۆیى بۆ پەناهەندە سوریەکان. ژمارەى ئەو پەناهەندانە دەگاتە 250،000 کەس لە عیراق. ڕێژەى 97% لەو پەناهەندانە لە هەرێمى کوردستان دەژین.

ئەو داواکاریە بۆ ئەو گوژمەیە لە ڕاگەیاندنى پلانى هەرێمى (3R Plan) کە لە هەولێر ڕاگەیاندرا و بەڕێز وەزیرى پلان دانان دکتۆر على سندی ئامادەى بوو، هەروەها بەڕێز فەلاح موستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە لە هەرێمى کوردستان و چەندین کەسایەتى تریش کە سەر بە ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیەکان بوون لە عیراق، ئامادەى ڕاگەیاندنى پلانەکە بوون.

حکومەتى هەرێمى کوردستان ئێستا 97% ئەو پەناهەندە سوریانەى لە خۆ گرتووە ئەوە لە کاتێکدا پتر لە ملیۆنێک عیراقى ئاوارە بوون بە هۆکارى شەڕ و ئاشوب لەناوخۆ.

پلانى بەدەمەوە هاتن بۆ ئەو مەبەستە ڕێکخراوە تا کۆمەکى مرۆیى بۆ هەموو ئەوانە دابین بکرێت کە پێویستیان پێى هەیە لە پەناهەندە سوریەکان . هەروەها ئەو پەناهەندانە پێویستیان بە خزمەتگوزارى هەمەچەشنەیە وەکو خزمەتگوزارى پەروردە و فێر کردن و دۆزینەوەى هەلى کار و دابین کردنى بژێو و شوێنى حەوانەوە بۆ پەناهەندە نەدارەکان.

لە مەراسیمى ڕاگەیاندنى ئەو پلانە دکتۆر على سندى وەزیرى پلان دانان ، گوتى: ئەو هەوڵوکۆششانەى ئێمە دەبێت لەبەر چاو بگیرێت کە ئەو ڕێژە گەورەیە لە پەناهەندەکان دەحەوێنینەوە بۆیە لەسەر ئاستى نێو دەوڵەتیش دەبێت ئێمە یارمەتى بدرێین: "97% لە کۆى ڕێژەى پەناهەندە سوریەکان لە هەرێمى کوردستان دەژین بۆیە دەبێت سوپاسى خەڵکى کوردستان بکەین کە لە و هەوڵ و کۆششە بەردەوام بن و هەوڵەکانیان بە بایەخەوە هەڵبسەنگێندرێت".

هەوەها بەڕێزیان ڕوونیان کردەوە کە وڵاتەکەى تووشى قەیرانى دارایى بووە بە هۆکارى دابەزینى نرخى نەوت لەو سۆنگەوە دەسەڵاتى هەرێمى کوردستان لە ژێر فشارێکى زۆر دایە.

"دەبێت هەموو ڕێکخراو و دامودەزگاکان ئەوە بزانن کە قەیرانى دارایى کۆمەڵگاى تووشى ڕووبەڕوبوونەوەیەکى سەخت کردووە".

ڕێژەى 38% پەناهەندە سورییەکان لە دەرەوەى کەمپەکان دەژین و ڕێکخراوەکانى سەر بە UN و UNHCR و ڕێکخراوەکانى NGO ڕاستەوخۆ یارمەتیان دەدەن.

بەڵام زۆرینەیان لە شوێنە نافەرمیەکان و شوێنە نەشیاو و نەگونجاوەکان دەژین یان لە ناو چوارچێوەى خێزانەکانیان لە یەکەکان دەژین.

لە دووتوێى ئەو ڕاپۆرتەدا دەرکەوت کە ئەوانەى لەدەرەوەى کەمپەکان دەژین پێویستى زیاتریان بە هەماهەنگى هەیە تا ئێستا وەکو پێویست کۆمەکیان بۆ دابین نەکراوە و دەبێت برەو بە بارودۆخیان بدرێت.

تاکە چارەسەرى گرنگ ئەوەیە کە پارەى کاش بەسەریان دابەش بکرێت بۆ ئەو خێزانانەى زۆر نەدارن بە تایبەتى ئەوانەى لە دەرەوەى کامپەکان دەژین بۆ ئەوەى کۆمەکى مرۆییان بۆ دابین بکرێت وەکو هەنگاوى سەرەتایى.

هەروەها پلانى ترى درێژ خایەن هەیە بۆ ئەوەى شوێنى حەوانەوەیان بۆ دابین بکرێت و بتوانن سوود لە خزمەتگوزارى پەروەردە وەربگرن و پەناهەندەکان بتوانن بگەنە بازاڕەکانى کرێکاران بۆ دۆزینەوەى هەلى کار.

"من بە خۆشحاڵییەوە هەوڵوکۆشش و دڵفراوانى خەڵکى هەرێمى کوردستان بەرز دەنرخێنم ، کە ئێستا نزیکەى 25% کۆمەڵگا خەڵکى ئاوارە و پەناهەندەیە" بەو شێوەیە نوێنەرى (UNHCR) بەڕێز برۆنۆ جیدۆ دوا و باسى لە بارودۆخەکە کرد.

هەورها بەڕێزیان گوتى ئەو دڵفراوانیایەى خەڵکى کوردستان جیدیە چونکە ئەوا شەش ساڵە ئەو قەیرانە بەردەوامە و ئەوانیش بەردەوامن لە سنگ فراوانى خۆیان، ئەوە لە حاڵەتێکدا هەرێمى کوردستان تووشى قەیرانێکى سەختى دارایى بووە.

"هەرێمى کوردستان لە ساڵى 2016 تووشى قەیرانێکى دوو لایەنە دەبێتەوە. سەرەڕاى ئەوەى 1.5 پەناهەندە و ئاوارە لەو وڵاتە هەیە ، هێشتا ئەگەرى ئەوە هەیە کە تەوژمێکى ترى ئاوارە ڕوو لە هەرێمى کوردستان بکەن، چونکە عیراق لە مشورى ئەوە دایە موێل ڕزگار بکاتەوە. کە دووەم گەورەترین شارى عیراقە."

پلانى (3 RP) هەوڵێکى ستراتیجیە بۆ ئەوەى کۆمەکى مرۆیى بۆ ئەوانە دابین بکرێت کە زۆر نەدارن و گیانى هەندێکیان لە مەترسیدایە کە دەیانەوێت سەر هەڵبگرن ڕووەو ئەوروپا بە ڕێگاى مەرگەسات تێپەڕ ببن یان بگەڕێنەوە سوریا.

شەڕ و ئاشوب و جەنگى سوریا بووە بە یەکێک لە گەورەترین قەیران کە بەرۆکى جیهانى گرتووە، گوژمەى پێویست بۆ جێبەجێکى کردنى پلانى هەرێمى بۆ کۆمەک و خزمەتگوزارى کە ناسراوە بە (3 RP) بۆ ساڵى 2016 بریتیە لە 4.55 ملیار دۆلار . کە بۆ ئەوە ڕێکخراوە کۆمەکى 4 ملیۆن سورى بکات کە خۆیان دەرباز کردووە لە جەنگ و لە وڵاتانى دراوسێ دەژین.

بۆ زانیارى زیاتر تکایە پەیوەندى بکەن بە :
کۆڵى کۆڤێ / بەرپرسى بەشى پەیوەندییەکان و ئامادە کردنى ڕاپۆرت

Tel : + 964 771 994 5599 ; email ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یوسف محمود ، بریکارى تەنفیزى ڕێکخەر لە هەرێمى کوردستان
Tel. + 964 770 670 0815; email ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.