دوو شەممە, 08 شوبات 2016 15:44

ڕێکخراوی یونیسێف و ‌‌حکومەتی عێراق بەڵێنی خۆیان نوێ دەکەنەوە بۆ هاوکاریی منداڵانی پێویست بە خزمەتگوزاری

بەغداد، بەرواری ٨ی شوباتی ساڵی ٢٠١٦: ئەمڕۆ ڕێکخراوی یونیسێف و ‌حکومەتی عێراق نەخشەی کردەیی پرۆگرامی وڵاتیان بۆ ساڵی ٢٠١٦- ٢٠١٩ واژووکرد، کە پێکهاتووە لە چوارچێوەیەکی کاری چوار ساڵانە، و هەردوو لایەن کاری لەسەر دەکەن بۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی ڕووناک بۆ منداڵانی عێراقی.

"لە زەمینەی بەردەوامبوونی توندوتیژی لە ووڵاتدا، گرنگترین شت ئەوەیە کە دەست لەناو دەست، کاری زیاتر لەگەڵ لایەنەکانی حکومەتدا بکەین بۆ ئەوەی سود بەو منداڵ و خانم و خێزانانە بگەیەنین کە زۆرترین زیانیان پێ گەیشتووە،" -ووتەی پیتەر هاوکینس، نوێنەری ڕێکخراوی یونیسێف لە عێراق. "نەخشەی کردەیی پرۆگرامی وڵات گەشە بە کارەکانی ڕێکخراوی یونیسێف دەدات بۆ گەیشتن بە منداڵانی خاوەن پێداویستی لە سەرتاسەری عێراقدا"

ئەم رێکەوتنە – کە هەشتەمین ریکەوتنە لە ساڵی ١٩٨٣وە کاتێک ڕێکخراوی یونیسێف بۆ یەکەمجار لەعێراقدا دامەزرا – تیشک دەخاتە سەر چەند ستراتیژییەک بۆ گەیشتن بەو منداڵانەی کەزیاترین زیانیان پیگەیشتووە لە وڵاتدا؛ کە ئەمەش بریتی دەبێت لە داکۆکی لە ئاستی نیشتیمانیدا و هەروەها دابینکردنی هاوکاری تەکنیکی بە ئاستێکی بەرز، بەرهەمهێنانی زانیاری بۆ پێشخستنی ئاستی گەیاندنی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتیی نامەرکەزی، بەهێزکردنی توانای بەڕێوەبردن بۆ لایەنە خزمەتگوزارییەکان، بنیاتنانی ڕۆشنبیری لە کۆمەڵگا و خێزاندا بۆ رەفتارکردنی دروست، و هەروەها گەیاندنی شتومەک و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان.

نەخشەی کردەیی پرۆگرامی وڵات، ئەنجامی ڕاوێژپێکردنی هاوبەشە لەنێوان ڕێکخراوی یونیسێف و چەندین وەزارەت و بەشی پەیوەندیدار، هەوروەها بەستراوەتەوە بە کۆمەڵێک چوارچیوەی پلاندانەوە، وەک پلانی گەشەپێدانی نیشتمانیی عێراق و چوارچیوەی هاوکاریی گەشەپێدان لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

پیتەر هاوکینس، نوێنەری یونیسێف لە عێراق و دکتۆر سەلمان عەلی ئەلجەمیلی، وەزیری پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ لە ئۆفیسەکانی وەزارەتی پلاندانان ئامادەی مەراسیمی ئیمزا کردنەکە بوون.

بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکە بە:
جيفری بەیتس، UNICEF Iraq، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ، +964 780 196 4524
کەریم ئێلقۆرانی، UNICEF Iraq، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ، +964 780 925 8542