یەک شەممە, 20 ئازار 2016 03:00

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق، بەڕێز یان کوبیش پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە هەمووان دەکات

بەغدا، ٢٠ ی ئادار ٢٠١٦ - نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق، بەڕێز یان کوبیش پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە هەموو هاووڵاتیانی عیراق بەگشتی و بەتایبەتی ئەوانەی یادی ئەو جەژنە دەکەنەوە دەکات.



بەڕێز کوبیش وتی: "پێمخۆشە لەم بۆنەیەدا پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئەوانە بکەم کە یادی ئەم جەژنە دەکەنەوە و پەیامی خۆڕاگرییان پێبگەینم. نەورۆز گوزارشت لە دەسپێکێکی نوێ و ساتێک بۆ نوێ بوونەوە دەکات. هیوادارم لەگەڵ بەرەوپێش چوونی سەرکەوتنەکان لە دژی داعش، ساڵی داهاتوو بتوانین هەموومان بەیەکەوە یادی ئەو جەژنە لە کەشێکی ئاشتییانە و ئارام و جێگیردا بکەینەوە."