چوار شەممە, 26 تشرینی یەکەم 2016 10:49

تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ عێراق پۆرتاڵی زانیاری موسڵ دەخاتە گەڕ گرنگ

پۆرتالێکی نوێ بەم دواییانە خراوەتە کار لەسەر ماڵپەری تۆماری بەدواداچوونی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ دابینکردنی دواین ژمارەی ئاوارەكان لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە١٧ی تشرینی یەکەم بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی شاری موسڵ له‌ داعش.

بۆ ئاسانکاری بلاوکردنەوەی زانیاریەکان لە کاتی خۆی دەربارەی وەڵامدانەوەی موسڵ لە نێو ئارەزوومەندانی وەڵامدانەوەی مرۆیی، تۆماری بەدواداچونی ئاوارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ "بەدواداچوونی فریاکەوتن" ژمارەی سەرەتایی ئاوارەبوون دابین دەکات لە هەر ٢٤ کاتژمێرێکدا لە ماوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی. 

پۆرتاڵە نوێیەکە داشبۆرد و ئەپدەیتی ڕۆژانە لە خۆ دەگرێت کەوا تێڕوانینێك لە سەر ڕوودانی بزوتنەوەی دانیشتوان لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان بۆ گەڕاندنەوەی ناوچەکانی دەستی داعش لە ناوەوەو دەرەوەی موسڵ. داشبۆردەکە نەخشەی کاریگەر لە خۆ دەگرێت کە ناوچەی ئاوارە بوون نیشان دەدات، هەروەها ئاماری دابەشبوونی ئاوارەکان بە پێی پارێزگاکان و بەشی پەناگەکان نیشان دەدات. 

لەگەڵ ئەمەشدا، داتای بە ووردی خراوەتە ڕوو ( پارێزگا و قەزای بنەڕەی ئاوارەبوون، بەشی پەناگەکان و شوێنی دیاریکردن) بەردەستە بە شێوە سەرەتاکەی، هەروەهاڕێکخراوە بە شێوەی پوختە کەوا گۆرانکاری ڕۆژانەی بزوتنەوەی دانیشتوان دەردەخات. 

داتای بەدواداچونی فریاکەوتن وەكو بنەمایەك بەکاردێت لە لایەن کۆمەڵگەی مرۆیی بۆ چاودێریکردنی ئاراستەی ئاوارەبوون لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی موسڵ. تیمی مەیدانی هەماهەنگی و بەڕێوبردنی کامپ لە ئاژانسی جۆراو جۆر بەکاری دەهێنن وەکو بنەمایەك بۆ خستنە گەڕی هەڵسەنگاندنی کەرتی جۆراو جۆر بۆ زیاتر ئاگادار کردنەوە لە وەڵامدانەوەی مۆریی. 

له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی كرده‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ ١٧ تشرینی یه‌كه‌م، ٨٩٢٠ كه‌س ده‌ستنیشان كراون كه‌ ئاواره‌بوون - زیاتر له‌ ٣٢٠٠ له‌وانه‌ له‌ قه‌زای موسڵه‌وه‌ و هه‌ر له‌ ناوخۆی قه‌زاكه‌ ئاواره‌ بوون، ئه‌وانی تر له‌ قه‌زاكانی حه‌مدانیه‌ و تلكێف و به‌شه‌كانی تری پارێزگای نه‌ینه‌وا، فه‌لوجه‌ له‌ ئه‌نبار و هه‌روه‌ها قه‌زای مه‌خمور له‌ پارێزگای هه‌ولێر. 

" کۆکردنەوەی زانیاری، ڕێکخستن و بڵاوکردنەوەیان سەرەتایەکی زۆر گرنگە بۆ پێوەرێکی گەورەی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی، کەوا لایەنی کردەی مرۆیی جۆراوجۆر لا خۆ دەگرێت. بە دواداچوونی فریاکەوتنی تۆماری بە دواداچوونی ئاوارەکان بناغەیەکی پتەو دابین دەکات بۆ دەستنیشان کردنی بزوتنەوەی دانیشتوان، کەوا زیاتر ڕێگە بە وەڵامدانەوەی مرۆیی ئامانجکراو دەدات، " سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ عێراق تۆماس ڤەیس ووتی. 

بە دواداچوونی فریاکەوتن بەردەوام دەبێت لە دەرخستنی ژمارەکان لەسەر گەڕانەوەی دانیشتوان بۆ ناوچە تازە ئازادکراوەکان. 

تۆماری بەدواداچونی ئاوارەکان سیستەمی بەڕێوەبردنی زانیاریاکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچە بۆ بەدوا داچوون و چاودێریکردنی ئاوارەبوونی دانیشتوان لە ماوەی قەیران. بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێت لە نێو ئاژانسە مرۆیەکان وەکو سەرچاوەیەکەی سەرەتایی بۆ نوێترین داتا، لەگەڵ ئەوەی ڕوومالکردنی سەختە لە گەیشتنی ناوچەکان. 

تا ٢٤ تشرینی یه‌كه‌م، تۆماری بە دواداچونی ئاوارەکان ٣.٢ خەڵکی دەستنیشان کردوە کەوا لە ماڵەکانیان ئاوارەبوون لە سەرتاسەری عێراق لە سەرەتای پێکدادانەکان لە ٢٠١٤. 

هەموو زانیاریەکانی سەبارەت بەدواداچوونی ئاوارەکان لێره‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت و ده‌توانن لێره‌وه‌ بچن بۆ ناو پۆرتانی نوێی تایبه‌ت به‌ موسڵ، هه‌روه‌ها دەتوانرێت بە رێگای ئەمەیل دەست بكەوێت بە بەشداربوون لە لیستی ئیمەیل لە سەر ماڵپەری تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان.

 

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە جێنیفەر سپارکس، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ؛ ٠٠٩٦٤٧٥١٧٤٠١٦٤٢