سێ شەممە, 03 کانونی دووەم 2017 15:04

نێرده‌‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا ده‌كات

به‌غدا، ٢ی كانونی دووه‌می ٢٠١٧:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌ توندی ئیدانه‌ی هه‌ر ٣ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌غدای كرد كه‌ بوونه‌ مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی "به‌ڕاستی ئه‌مه‌ كارێكی قێزه‌ونه‌. تیرۆریستانی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) كه‌ ئێستا له‌ عیراق به‌ره‌و پوكانه‌وه‌ ده‌چن ده‌یانه‌وێت تۆوی تیرۆر و و ئاژاوه‌ بچێنن به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌مه‌شیان هه‌روه‌ك به‌ره‌كانی جه‌نگ شكست ده‌هێنن. من داوا له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌م كه‌ بۆ به‌زوویی په‌لكێشكردنی تاوانباران بۆ به‌رده‌م دادگا چی له‌ده‌ستیان دێت بیكه‌ن".

ئه‌و زیاتر وتی " سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییان ده‌كه‌م هیوای هه‌رچی زووچاكبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم".