چوار شەممە, 11 کانونی دووەم 2017 11:18

ڕێکخراوی هابیتات ١٢٤ یەکەی لە خانووە نۆژەن کراوەکان دایەوە دەست ئەو ئاوارانەی گەڕاوەنەتەوە سنونێ / شەنگاڵ، پارێزگای نەینەوا

سنونێ / چیای شەنگاڵ، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، لەدوای هێرشی (داعش) بۆ سەر موسڵ، زیاتر لە ٢٧٥،٠٠٠ کەس لە دانیشتووانی چیای شەنگاڵ – تیادا زۆرینەیەکی گەورەی یەزیدی – لە ماڵەکانیان بە زۆر دەرکران. شوێنی نشینگەی یەزیدیەکان یان ئەوەتا بە شێوەیەکی نەخشە بۆ داڕێژراو ڕووخێنران یان ئەوەتا لە لایەن جەنگاوەرەکانی (داعش)ەوە دەستیان بەسەردا گیرا. تەنها لە ناحیەی سنونێ بە مەزەندەیی زیاتر لە ٣٠٠٠ خانوو ڕووخێنراون یان سوتێنراون.

وەکو بەشێک لە پڕۆگرامی بوژاندنەوەی ئاوەدانی پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجیە مرۆییەکان (یو ئێن هابیتات)، بە هاوبەشی لەگەڵ ئۆفیسی پارێزگاری نەینەوا، لە قۆناغی یەکەمی نۆژەنکردنەوەی خانووەکانی سنونێ ڕێکخراوی هابیتات ١٢٤ خانووی نۆژەن کردەوە بۆ ئاوارە گەڕاوەکان. پڕۆژەکە لە لایەن پڕۆگرامی وەڵام دانەوە بۆ قەیرانەکانی عێراق سەر بە پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان لەگەڵ فەندی جوامێرانەی ڕێکخراوی KfW.

پڕۆژەکە مەبەستیەتی شارێکی لەبار و گونجاو بۆ ئاوارە گەڕاوەکان – سودمەندەکان و خاوەن مافەکان - دابین بکات لەرێگای نۆژەنکردنەوەی خانووبەرەو ژێرخانی خزمەتگوزاریەکان. ئەو جۆرە رێبازە کەوا کۆمەڵگا پێشەنگی دەکات دەبێتە هۆی پشت بەستن بە کۆمەڵگای ناوخۆو دەسەڵاتە خۆجێیەکان؛ دەتوانێت ئاسایش و پارێزگاری کردن و مافەکان و، پڕۆسەیەک بەدی بێنێت کەوا ئەو خێزانەکان ماڵێکی ئارام بنچینەیی بۆ خۆیان بنیات بنێن، چاندنی گیانی ئاشتی و یەکگرتوویی کۆمەڵگا، وەبەرهێنانێک دابین دەکات کەوا لەگەڵ کۆمەڵگا دەمێنێتەوە.

لە مەراسیمەکەدا، خاتوو یوکۆ ئۆتسوکی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هابیتات لە عێراق، گرنگیە ستراتجیەکانی ڕوون کردەوە بۆ گەڕانەوە ئاوارەکان، نەک تەنها نۆژەن کردنەوەی خانووەکان و ژێرخان، بەڵکو کار کردن بۆ چارەسەرکردنی مافی خاوەندارێتی خێزانە گەڕاوەکان. هەروەها ئەوپەڕی سوپاس و پێزانینی خۆی دەبڕی بۆ هاوبەشێتی و بەشداربوونی دەسەڵاتی ناوخۆ لە سنونێ، پابەند بوونی ڕێکخراوی هابیتاتی دووپات کردەوە بۆ بەردەوام بوون و کارکردن لەسەر بنیاتنانەوەی ئاوەدانیی لە ناوچەکەدا.

لە جیاتی خەڵکی سنونێ، بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ بەڕێز نایف سەیدۆ قاسم سوپاسگوزاری خۆی دەبڕی بۆ پاڵپشتی و دامەزراندنی ئۆفیسی ڕێکخراوی هابیتات لە سنونێ، بە تایبەتی ئەو ناوچانەی بەدەست دواکەوتوویی دەناڵێنن و ووتی " خانووبەرە زۆر پێویستە بۆ پاڵپشتی گەڕانەوەی ئاوەرەکان بۆ سنونێ" و گەڕانەوەی مافی نیشتەجێ بوونی سوودمەندەکان لە پڕۆژەکە دووپات کردەوە کە ئاسانکاریە بۆگەڕانەوەی ئاوارەکان بەشێکی دیاری پرۆژەکەیە.

خاتوو میزووهۆ یۆکۆی، بەڕێوەبەری پڕۆگرام لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆگەشەپێدان، هاوبەشیەکی چالاکانەی لەگەڵ دەسەڵاتە خۆجیەکان لە سنونێ ڕای گەیاند دووپاتی لەسەر گرنگی ئەو جۆرە فرە بەشداربوونە کردەوە بۆ باشتر کردنی توانای کۆمەڵگای ناوخۆ لە چیای شەنگاڵ.

لە گوندی حەردان (٤٥ کم لە ڕۆژئاوائ سنونێ دوورە) ئەو شوێنەیە کە ئاوارەکان بۆ خانووە نۆژەن کراوەکان گەڕاونەتەوە، موختاری گوندەکەو پێشەنگی کۆمەڵگەکە بەڕێز ئەبو نزار دووپاتی کردەوە "بە ئاوەدان کردەنەوەی خانووەکان و سەنتەری تەندروستی ئەم گوندە، پڕۆژەکە ژیانی گەڕاندەوە. "

بۆزانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە
ئالان میران، یاریدەدەری هۆشیاری ڕاگەیاندن، ڕێکخراوی هابیتات
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ژمارەی مۆبایل ٠٠٩٦٤٧٥٠٣٤٢٧٠٣٦