پێنج شەممە, 16 ئازار 2017 16:08

بەڕێز کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، پیرۆزبایی جەژنی برونایا لە سابیئەی مەنداییەکان دەکات

بەغدا، ١٦ی ئادار ٢٠١٧ - بەبۆنەی جەژنی برونایا، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەڕێز یان کوبیش پیرۆزباییەکی گەرم لە کۆمەڵگەی سابیئەی مەنداییەکان دەکات.

بەرێز کوبیش وتی: "توندوتیژی و ترساندنی سابیئەی مەنداییەکان لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و گروپ و باندە نایاساییەکان بۆتە هۆی وەدەرنانی ئەندامانی ئەم کۆمەڵگە دێرینە. هیوامان وایە کەشێکی ئارام و لێبووردەیی و پێکەوە ژیان دروست ببێت بۆ هاندانی ئەو کۆمەڵگەیە تاکو لەسەر خاکی باب و باپیرانی خۆیان بمێننەوە."

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە هەموو سەرکردە سیاسی و ئایینیەکان کرد بۆ چڕ کردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ هاندانی گیانی لێبووردەیی و لێک تێگەیشتن و پێکەوە ژیان. هەروەها ئەرکی یونامی دووپات کردەوە لە بواری ئاشتەوایی نیشتیمانی لە ڕێگەی بەهێزکردنی هەماهەنگی لەگەڵ سەرکردە ئایینیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان.

بەڕێز کوبیش هەروەها وتی: " ئەمە ئەو ئامانجەیە کە ئێمە کاری بۆ دەکەین و ئەمەش لە خۆدی خۆیدا مافی هەموو پێکهاتەکانی عیراق مسۆگەر دەکات."

**********************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ به‌ڕێز سه‌میر غه‌تتاس به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.