یەک شەممە, 26 ئازار 2017 13:45

نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانیەکی زۆر دەردەبڕێت سەبارەت بە گیان لە دەستدانی هاووڵاتیان لە ڕۆژئاوای موسڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر نيگەرانە لەبارەی ڕاپۆرتەکانی دوێنێ کە ژمارەیەکی زۆری قوربانی لە ڕێزی هاووڵاتيان کەوتەوە لە ئەل ئەغەوات ئەل جەدیدە، کە گەڕەکێکی دانيشتوانی چڕە لە ناو موسڵ. ڕاپۆرتە سەرەتایيەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە سەدان قوربانی لێکەوتۆتەوە.

خاتوو. ليز گڕاندێ، ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق گوتی "ئێمە شۆك بووین بە گيان لەدەستدانی هاووڵاتيان و دەمانەوێت ئەو پەڕی دڵنەوایی خۆمان ئاڕاستەی هەموو ئەو خێزانانە بکەین کە ڕاپۆرت کراون زیانيان پێگەیشتووە بەهۆی ئەم کارەساتەوە،".

خاتوو. گڕاندێ گوتی " هيچ شتێك لە ناو ئەم ململانێيە لە پاراستنی هاووڵاتيان گرنگتر نيە،". "یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی ڕوون و ئاشکرایە. لایەنەکانی ئەم ململانێيە هەموو لایەنەکان ناچارن کە دەبێت هەموو شتێك بکەن بۆ پاراستنی هاووڵاتيان. ئەمەش مانای ئەوەیە کە شەڕکەران ناتوانن خەڵکی وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاربهێنن و ناتوانن ژیانی خەڵکی بخەنە مەترسيەوە لە ڕێگای بەکارهێنانی جيانەکراوەی هێزی چەك."

لەو کاتەی شەڕ و پێکدادان بۆ ئازادکردنەوەی موسڵ چڕتردەبێتەوە، هاووڵاتيان خراونەتە ئەوپەڕی مەترسيەوە. خاتوو. گڕاندێ گوتی "ئێمە ترسمان هەیە بۆ ئەو خێزانانەی کە دەکەونە ناو ململانێيەکە". " دەبێت هەموو شتێك ئەنجام بدرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە کەوتنەوەی قوربانی لە ڕێزی هاووڵاتيان."

بۆ زانياری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە:
ئەیاد ناسر، بەرپرسی زانياری گشتی، لە نووسينگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی لە عێراق، لە ڕێگەی ئەم ئيمەیڵە
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان لە ڕێگەی ژمارە مۆبایلی 009647511844380