به‌غدا، ١ی نیسانی ٢٠١٧:- به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌ی بابلی و ئاشورییه‌وه كه به "ئاكیتۆ"ناسراوه ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش گه‌رمترین سه‌ڵاو بۆ ئاشوری و كلدانهكان ده‌نێرێت كه به‌م بۆنه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه وتی "پشووه‌كه به‌ڵگه‌یه‌كی تره له‌سه‌ر شانازیی وڵات و ده‌وڵه‌مه‌ندیی كه‌له‌پور و كه‌لتور. عیراقییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا كۆژانێكی زۆریان به ده‌ست تیرۆره‌وه بیینوه. بهداختهوه هیچ كه‌س له ده‌ست تاوانانهكانی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) رزگاری نه‌بووه. باووباپیرانتان ئه‌م بۆنه‌یان بۆ گه‌شه‌دان به به‌پیتیی خاكی میزوپۆتامیا یاد كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ش بۆ ته‌واوی ساڵی داهاتوو به‌رهه‌مدار ده‌بێت. هیوادارین كه ساڵی داهاتوو ببێته ساڵی ته‌فروتوناكردنی داعش و به‌هێزكردنی گفتوگۆ و پێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان پێكهاته‌كانی عیراقدا بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه بتوانێت چێژ له‌و ئاشتییه ببینێت كه به‌ڕاستی شایسته‌یه‌تی".