چوار شەممە, 05 نیسان 2017 21:54

بەڕێز کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق ئیدانەی هێرشە خۆکوژییەکانی شاری تکریت دەکات

بەغدا، ٥ی نیسان ٢٠١٧ - بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق بەتوندی ئیدانەی هێرشە خۆکوژییەکانی ڕۆژی سێشەممەی بەرواری ٤ی نیسانی ٢٠١٧ی سەر شاری تکریتی کرد کە بوونە هۆی کەوتنەوەی چەندان قوربانی.


بەڕێز کوبیش وتی: " کردنە ئامانجی هاوڵاتییانی مەدەنی و هەوڵدان بۆ کوشتنی زۆرترین هاووڵاتی مەدەنی مۆرکی تاکتیکە قێزەوەنەکانی تیرۆرستانە."
بەڕێزیان هەروەها وتی:" ئەو هێرشە خۆکوژییانەی بەم دوواییە کرانە سەر نێوجەرگەی شاری تکریت کە زۆربەی دانیشتوانەکانی عەرەبی سونەن ئەوە دەگەیەنن کە هەرچەندە تیرۆرستانی داعش لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگدا بە بەردەوام پاشەکشە دەکەن و ڕیشەکێش دەکرێن بە هۆی سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی هێزەکانی ئاسایشی عیراقی و هەرچەندە خەڵکی لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا دەیانەوێت ژیانێکی ئارام دەست پێ بکەنەوە لەگەڵ ئەوەشدا تیرۆرستان هەموو دەرفەتێک دەقۆزنەوە بۆ کردنە ئامانجی هەموو ئەوانەی کە ڕەتی دەکەنەوە لە پێناو بیرۆکەی بەربەرییانە و نا مرۆڤانە و تەکفیریی ئەواندا خۆیان بە کوشت بدەن."
****

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە بەڕیز سەمیر غەتتاس، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندن و وانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە بەڕیز سەمیر غەتتاس، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندن و ەموو ووڵاتانی ئەندام بە یەکسانی دابەشتەبێژی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی)، بە ژمارە تەلەفۆنی: ٠٧٩٠١٩٣١٢٨١ بە ئیمێلی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش نووسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.