شەممە, 20 ئایار 2017 21:56

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ، بەڕێز کوبیش ئیدانەی هێرشە خۆکوژییەکانی بەغدا و بەسڕە دەکات

بەغدا، ٢٠ ئایار ٢٠١٧ - نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەڕێز یان کوبیش زۆر بەتوندی ئیدانەی هێرشە خۆکوژییەکانی شاری بەغدا و بەسڕەی کرد کە بوونە هۆی کەوتنەوەی چەندان قوربانی.

بەڕێز کوبیش پرسەوسەرەخۆشی خۆی بۆ خانەوادەی شەهیدەکان دەربڕی و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست.

بەڕێز کوبیش وتی :" ئەمەش یەکێکە لە هێرشە ترسنۆکەکانی داعشی تیرۆرستە. بەڕاستی وادەردەکەوێت کە یەو تیرۆرستانە لەوپەڕی بێ ئومێدیدان لەدوای شکستە یەک لە دوای یەکەکانیان لە بەرەکانی جەنگ."

بەڕێزیان هەروەها وتی: " ئەو کردە قێزەوەنانە نابنە هۆی لاوازکردنی ئیرادەی عیراقییەکان، چونکە هاوڵاتییانی عیراقی سوورن لەسەر شکست پێ هێنانی تیرۆر."