هەینی, 15 ئەیلول 2017 20:46

بەڕیز کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق ئیدانەی هێرشە تیرۆرستییە ترسنۆکانەکەی داعشی لە ناسڕیەی باشووری عیراق کرد

بەغدا، عیراق، ١٤ی ئەیلول ٢٠١٧ - بەڕێز کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق زۆر بەتوندی ئیدانەی دوو هێرشە ترسنۆکانەکەی کرد کە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە کرانە سەر چێشتخانەیەک و خاڵێکی پشکنین لە ناسڕیەی باشوری عیراق کە بوونە هۆی کەوتنەوەی ژمارەیەکی زۆری قوربانییانی مەدەنی و چەندان سەردانی کەری ئاییینی.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان هاوخەمی خۆی بۆ خێزانی کوژراوان دەربڕی و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست.

بەریز کوبیش وتی: " ئەو کردە بەربەرییانەی تیرۆرستان لە دژی هاوڵاتییانی مەدەنی بێ تاوان، کە زۆرێک لەوانە سەردانی کەری ئایینی بوون، نیشانەی گوێ پێ نەدانی ژیان و بێ هیوابوون و ترسیانە بەرامبەر سەرکەوتنەکانی هێزەکانی ئاسایشی عیراقی کە زۆربەی پێگەکانی تیرۆرستانیان لە عیراق کۆنتڕۆڵ کردووە".

بەڕێزیان هەروەها ڕاشیگەیاند کە نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر خەمبارە بەو هێرشە قێزەوەنانە، بەڵام نابنە هۆی لاوازکردنی ئیرادەی وڵاتەکە بۆ جەنگان لەدژی تیرۆر. بەڕێزیان داوای لە عیراقییەکان کرد کە جیاوازییەکانیان وەلانێن و بە یەکگرتوویی کاربکەن بۆ بنەبڕکردنی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش کە هێشتا وەکو مەترسییەک دەبینرێت ئەگەرچی لە گۆڕەپانی شەڕدا تووشی شکانی گەورەبووە.

بەڕێزیان هەروەها وتی: " سووربوون و خۆڕاگریی عیراق وادەکات هەنگاوی بەرەپێش بنێن بۆ خۆڕزگارکردن لە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش".


***************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١