پێنج شەممە, 01 شوبات 2018 21:01

ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژماره‌ی قوربانیان له‌ عیراق له‌ مانگی كانونی دووەمی ٢٠١٨

به‌غدا،عیراق ١ی شوباتی ٢٠١٨- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌ ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی كانونی دووەمی ٢٠١٨دا ‏روویانداوه‌، ١١٥ هاوڵاتی مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون (كه‌ پۆلیس ناگرێته‌وه‌) و ٢٥٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎.‎

له‌و ژماره‌یه‌ له‌ پارێزگای به‌غدا، كه‌ به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگابووە‌، ‌ ٣٢٣ مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی (٩٠ كوژراو و ٢٣٣ بریندار)‌. دوای ئه‌و پارێزگای دیالە دێت كه‌ ئاماره‌كانی برتییه‌ له‌ (٨ كوژراو و ١٥بریندار) و ئاماری پارێزگای نەینەواش بریتییه‌ له‌ (١٣ كوژراو و ٧ بریندار) . یونامی نه‌یتوانی ئاماری قوربانیانی مه‌ده‌نی بۆ مانگی کانونی دووەم لە پارێزگای ئه‌نبار له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای ئه‌نبار وه‌ربگرێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق وتی " تیرۆرستان بەردەوامن لە هێرشی جۆراوجۆر بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی، ئەگەرچی تواناکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بۆتەوە. دوو تەقینەوەکەی گۆڕەپانی تەیەران لە شاری بەغدا کە بووە هۆی کەوتنەوەی چەندان قوربانی لە نێو کرێکاران و خەڵکی بێ تاوان نیشانەی ئەوەن کە تیرۆرستان هیچ بەهایەک بۆ ژیانی مرۆڤەکان لەبەرچاو ناگرن. پێویستە هەموومان بەردەوام ئاگاداربین و ڕووبەڕووی ئەو کردەوە تێکدەرانە ببینەوە". ‌

روون كردنه‌وه: یونامی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا چالاكیه‌كی سنورداری هه‌یه‌ له‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان و له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی ‌هه‌ندێك له‌ رووداوه‌كان به‌ شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه‌ (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ژماره‌كان پێویسته‌ به‌ لانیكه‌م وه‌ربگیرێن.


***

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI