شەممە, 12 ئایار 2018 15:12

خولێکى راهێنان بۆ رێکخراوە ناحکومیەکان لە دهوک لە لایەن ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤى یۆنامى

دهوک ، 7-9 ى ئایارى 2018- ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ لە نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوکارى کردنى عیراق هەڵسا بە رێکخستنى وۆرک شۆپێک لە دهوک بۆ چالاکوانانى مافەکانى مرۆڤ و ستافی ئەو رێکخراوە ناحکومیانەى کە لە بوارى مافەکانى مرۆڤ کار دەکەن.

راهێنانەکە لە ژێر ناونیشانى " بەهێزکردنى تواناى چاودێرى کردن و دۆکیۆمێنت کردن لە بوارى مافەکانى مرۆڤ " بوو، وە بەشێکە لە زنجیرەى چالاکیەکانى ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ بۆ پاڵپشتى کردن لە رێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى و دام و دەزگاکانى هەرێمى بۆ پاراستن و پەرەپێدانى مافەکانى مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان.

راهێنانەکە تیشکى خستە سەر قووڵکردنەوەى تێگەیشتنى بەشداربوان کرد لە بارەى گرنگترین پرینسپەکان و چوارچێوەى یاسایى و توانا بنەڕەتیەکان و لە نێویشیاندا نێردەکانى گەڕان بەدواى راستیەکان و چاوپێکەوتن لەگەڵ قوربانیان و نووسینى راپۆرتەکان. وە راهێناکە لە لایەن کارمەندانى ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ لە نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکانەوە پێشکەش کران.

لەم راهێنانەدا نوێنەرانى 25 رێکخراوى ناحکومى کە ( 10 ژن و 15 پیاو) بوون بەشداریان کرد.

بەرپرسى مافەکانى مرۆڤ لە ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ لە یۆنامى بەڕێز زیتو سیانى ووتى ئەو راهێنانە بەشێکە لە پرۆگرامى ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ بۆ پاڵپشتى کردنى رێکخراوە ناحکومیەکان لە دهوک و ناوچەکانى دەوروبەرى بۆ بنیات نانى تواناکانى کارمەندانى ریکخراوەکان لە بارەى چاودێرى کردن و بە دۆکیۆمێنت کردنى پێشێلکاریەکانى مافەکانى مرۆڤ.

بەشداربوو توانا عپمان لە ناوەندى نیشتمانى بۆ مافەکانى مرۆڤ، ئاماژەى بەوەدا کە راهێناکە یارمەتى ئەوى داوە کە زانیارى لەبارەى پرنسیپەکانى چاودێرى کردنى مافەکانى مرۆڤ سەربارى بەشدارى کردنى چاودێرى کردنى گرتوخانەکان و ئەنجام دانى چاوپێکەوتن لەگەڵ قوربانیان. " لە رێگاى ئەم راهێنانەوە من فێرى ئەوە بووم کە چۆن شێوازى گونجاو بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ ئەنجامدانى چاوپێکەوتن لەگەڵ قوربانیان و پێزانى زۆرم دەست کەوت لەبارەى پابەندیەکانى دەوڵەت دواى پشتڕاستکردنەوەى پێوەرە نێودەوڵەتیەکانى مافەکانى مرۆڤ، و چۆن باشترین سوود لە میکانیزمەکانى پەیماننامەیى و نا پەیماننامەیى بۆ پاراستنى مافەکانى مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتوەکان بکەم، بەڕێز توانا لە درێژەى لێدوانەکەیدا روونى کردەوە.


***************
بۆ زانیاریی زیاتر تکایه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١