ئەم پەڕەیە چاپ بکە
پێنج شەممە, 04 تشرینی یەکەم 2018 08:33

راگه‌یاندراوێك ده‌درێته‌ پاڵ وته‌بێژی سكرتێری گشتی سه‌باره‌ت به‌ عیراق (وه‌رگێڕانی نافه‌رمی)

به‌ڕێز سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق و سوێندخواردنی له‌ ٢ی ئه‌م مانگه‌. به‌ڕێز سكرتێری گشتی به‌ تاسه‌وه‌ حه‌ز له‌ كاركردن ده‌كات له‌ گه‌ڵ سه‌رۆك ساڵح له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌ دولایه‌نییه‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌ركی پێسپێردراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراقدا.

به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها هیوای ئه‌وه‌شی خواست كه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ببێته‌ مایه‌ی به‌ زوویی پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگر به‌گوێره‌ی كاتبه‌ندییه‌كانی ده‌ستور.


فه‌رهان هاك
جێگری وته‌بێژی سكرتێری گشتی
نیۆرك
٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨