ئەم پەڕەیە چاپ بکە
سێ شەممە, 09 تشرینی یەکەم 2018 21:46

هەماهەنگکاری مرۆیی بۆ عیراق پرسە و سەرەخۆشی خۆی بەبۆنەی گیان لەدەستدانی مینهەڵگرەوەیەک دەردەبڕێت

بەغدا، عیراق، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ – خاتو مارتا روداس، هەماهەنگکاری مرۆیی بۆ عیراق، هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت بەبۆنەی گیان لەدەستدانی مینهەڵگرەوەیەک کە بۆ ڕێکخراوی ناحکومی نێودەوڵەتی گروپی ڕاوێژکاری بواری مین کاردەکات کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنی لە ناوچەی باکوری تەلەعفەر لە باکوری رۆژئاوای عیراق گیانی لەدەستدا.

خاتو روداس بەناوی کۆمەڵگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کاروباری مرۆیی پرسە و سەرەخۆشێ خۆی بۆ خانەوادەی کارمەندەکە هاوکارەکانی لە رێکخراوی MAG دەردەبڕێت. خاتو روداس وتی: "کۆمەلگەی کاروباری مرۆیی ئەندامێکی بەجەرگی لەدەستدا کە ئەوپەڕی قوربانیداوە لە کاتی ئەنجامدانی یەکێک لە قورسترین کارەکان لە جیهاندا و لە نێو شکۆمەندترین نێردەدا کە ئەویش هەڵگرتنەوەی کەرەستەی نەتەقێنراوە و پاککردنەوەی ناوچەکانە بۆ پاراستنی گیانی خەڵکی."

قوربانییەکە بۆ ڕێکخراوی MAG کاری دەکرد، کە ڕێکخراوێکی ناحکومی نێودەوڵەتییە لە عیراق کاردەکات بۆ پاککردنەوەی چەند ناوچەیەک لە مین و تەقەمەنی کە لە دوای جەنگی داعشدا جێماون. ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی لەلایەن چەندان ڕێکخراوی پسپۆر لەم بوارەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مینی عیراقی ئەنجام دەدرێن.

****************

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە: نوسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی بە ئیمێلی: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.