ئەم پەڕەیە چاپ بکە
یەک شەممە, 28 تشرینی یەکەم 2018 09:50

لێدوانی وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق (وەرگێڕانی نافەرمی)

سکرتێری گشتی پیرۆزبایی لە بەڕێز عادل عەبدولمەهدی دەکات بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی عیراق و دەستخۆشی ڕاگەیاندنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پەسەندکردنی بەرنامەی کاری حکومەت لە ماوەی دەستووریدا لێ دەکات. سکرتێری گشتی هانی ئەنجومەنی نوێنەران دەدات بۆ دەستنیشانکردنی ئافرەتێکی لێهاتوو بۆ ئەو پۆستە وەزارییانەی کە هێشتا پڕنەکراونەتەوە.

سکرتێری گشتی هیواخوازە کە حکومەتی نوێ بتوانێت بەزووترین کات ئەوپەڕی توانای خۆی بخاتەگەڕ بۆ بنیادنانەوەی وڵاتەکە دوای ئەو هەموو ساڵە لە وێرانکاری. هەروەها پەرە بە ئاشتەوایی نیشتیمانی بدرێت و کار بۆ ئاشتی و ئاسایشی درێژخایەن لە عیراقدا بکرێت.

سکرتێری گشتی دووپاتی دەکاتەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی کردنی حکومەت و گەلی عیراق لەم قۆناغە هەستیارەدا.

ستیفان دوجاریک ، وتەبێژی سکرتێری گشتی
نیویۆرک ، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨