سێ شەممە, 06 تشرینی دووەم 2018 09:53

کۆبیشی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی تەقینەوە "قێزەون"ەکانی بەغدا دەکات :"یەگرتوویی گەل و کۆششە یەکلاکەرەوەکانی هێزەکانی ئاسایش بە دڵنیاییەوە پیلانی شەڕانگێزانەی تیرۆریستان تێکدەشكێنێ"

بەغدا، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ – نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، بەڕێز یان کۆبیش، بە توندی ئیدانەی تەقینەوە ترسنۆکەکانی شاری بەغدای کرد کە ئەمڕۆ چەند ناوچەیەکی نیشتەجێ بوونی لە بەغداو شاری سەدر کردە ئامانج و جەندین کوژراو و برینداری لە خەڵکی سڤیل لێکەوتەوە. نوێنەری تایبەت پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ خانەوادەی کوژراوەکان دەربری و هیوای چاکبوونەوەی خێراشی بۆ برینداران خواست.

بەڕێز کۆبیش داوای لە دەسەڵاتداران کرد زیاتر وریا و چاوکراوە بن بۆ ئاشکراکردنی تاوانباران و پووچەل کردنەوەی هێرشی تر.

بەڕێز یان کۆبیش وتی " ئامانج لەم کردەوە قێزەونانە تێکشکاندنی گیانی عێراقییەکانە، بە تایبەتیش بەغداییەکان ئەوانەی دەستیان کردبوو بە دروینەی بەرووبومی ئاشتی و هەروەها ئامانجیان تەگەرە دروست کردنە لە هەمبەر پێشوەچوونی بەرچاوی وڵات بەرەو سەقامگیریی، بەلام یەکگرتوویی گەل و و کۆششە یەکلاکەرەوەکانی هێزەکانی ئاسایش بە دڵنیاییەوە پیلانی شەڕانگێزانەی تیرۆریستان تێکدەشكێنێ"