ئەم پەڕەیە چاپ بکە
پێنج شەممە, 15 تشرینی دووەم 2018 10:05

راگه‌یاندراوێك كه‌ ده‌درێته‌ پاڵ وته‌بێژی سكرتێری گشتیی سه‌باره‌ت به‌ گێڕانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی كوێت له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌ (وه‌رگێڕانی نافه‌رمی)

سكرتێری گشتی ده‌ستخۆشی له‌ هه‌نگاوه‌كه‌ی ١٣ی ئه‌م مانگه‌ی عیراق ده‌كات به‌ گێڕانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی كوێت كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگی‌ ئاساییبوونه‌وه‌ی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتکەیە‌.



هه‌روه‌ها سكرتێری گشتی ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عیراق و كوێتیش ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانیان و داوای به‌شداربوونی بنیاتنه‌ر و به‌رده‌وامیشیان لێ ده‌كات بۆ داخستنی پرسی بێسه‌روشوێنانی كوێت و وڵاتانی تر و كه‌لوپه‌لی ونبوو به‌ گرتنه‌خۆی ئه‌رشیفی نیشتمانیشه‌وه‌ له‌به‌ر رۆشنایی بڕیاری ژماره‌ ٢١٠٧ (٢٠١٧ )ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشدا.

سكرتێری گشتی ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌ر پابەندە به‌ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان عیراق و كوێت.

فه‌رحان حه‌ق - وته‌بێژى سكرتێرى گشتى
نيۆيۆرك 14ى تشرينى دووه‌مى 2018