سێ شەممە, 20 تشرینی دووەم 2018 00:00

لێکۆڵینەوی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هۆیەکانی ئاوارەبوونی درێژخایەنی ئاوارە عێراقییەکان دیاریدەکات

لە نیسانی ٢٠١٦، عێراق لووتکەی ئاوارەبوونی بەخۆ بینیوە، نزیکەی ٣.٤٢ ملیۆن کەس ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵن. دوو ساڵ و نیو لە پاشان لە دەورووبەری تشرینی دووەمی ٢٠١٨، ژمارەی ئاوارەکان تا نیوەی نزمبووە و گەیشتە ١.٨٧ ملیۆن کەس. پلانی زۆربەی ئاوارەکان ئەوەیە کە لەهەمان شوێنی نیشتەجێبوونیان بمێنن تا ١٢ مانگی تر.

بەگشتی باس دەکرێت کە ئاوارەبوونی درێژخایەن بووە هۆی بارودۆخێك کە ئاوارەکان توانای کەم کردنەوەی زیان و هەژاری و پەڕاوێزییان نەماوە.

وە بەهۆی لێکۆڵینەوەی (هۆیەکانی مانەوە: جۆرەکانی ئاوارەبوونی درێژخایەن لە عێراق) کە ئیمرۆ ٢٠ی تشرینی دووەم بڵاوبووەتەوە، کە بەهاوبەشی لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و گروپی کاری گەڕاوەکان ئەنجام دراوە، ئاوارەبوونی درێژخایەن باس کراوە هەر وەك سەکۆی جێبه‌جێكارکردنە بۆ چەندین ئارەزوومەند لەسەر گەڕانەوەبوون و پرسینی کۆمەڵایەتی و دەزگای لێکۆڵینەوە لە عێراق، وە هەروەها بە بەشداربوون و پشتگیری وەزارەتی حکومەتی عێراقی بۆ کۆچ و کۆچبەران.

وە لەم بوارەدا بەڕێز گێرارد وایت سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ گوتی، " چەقینەوە لە ئاوارەبوونی درێژخایەن لەگەڵ نەمانی بارودۆخی باریناکاو، هەروەك غەریبی و دوورخستنێکی سەختی درێژخایەنە لە شوێنی بنەڕەتیی باس دەکرێت کە ئەمەش دژوارێكی سەختە بۆ ئاوارەکان و خێزانەکانیان".

وە هەروەها گوتی، "دۆزینەوەی چارەسەری درێژخایەن بۆ ئاوارەبوون پرۆسەیەکی درێژخایەنە وە پێویستە بە هاوکاریکردنێکی نزیكە لە نێوان حکومەت و گروپەکانی بەشی مرۆیی. ئەم پشتگیریە بریتیە لە هاوکاریکردنی ئاوارەکانە بۆ باشترکردنی توانای لێراهاتنیان و متمانە بەخۆ کردن وە هەروەها ئاسانکردنی بارودۆخی ژینگەکە بۆ گرتنەخۆی ئاوارەکان و گەڕاوەکان لە کۆمەڵگای خانەخوێکاندا".

لە عێراقدا چەندین هۆ هەیە بۆ بەردەوامبوونی ئاوارەکان لە ئاوارەبوونیان. ئەم لێکۆڵیەنەوە هەوڵ دەدات بۆ دابەشکردنی هۆیەکان بۆ پێنج بەش: بەربەستەکانی نیشتەجێبوون، دەستەبەرکردنی بژێوی و خزمەتگوزارییەکانی سەرەکی، پێکەوەبوونی کۆموڵایەتی، بارودۆخی ئەمنی، حالەتەکانی تەندرووستی هۆشداری و هەروەها تەنگانەی دەروونی و کۆمەڵایەتی.

لە عێراقدا چەندین هۆ هەیە بۆ بەردەوامبوونی ئاوارەکان لە ئاوارەبوونیان. ئەم لێکۆڵینەوە هۆیەکان بۆ پێنج بەش دابەشکرد: بەربەستەکانی نیشتەجێبوون، دەستەبەرکردنی بژێوی و خزمەتگوزارییەکانی سەرەکی، پێکەوەبوونی کۆموڵایەتی، بارودۆخی ئەمنی، حالەتەکانی تەندرووستی هۆشداری و تەنگانەی دەروونی و کۆمەڵایەتی، وە هەروەها دیاریکرد کە ماڵە زیانلێکەوتووەکانی ئاوارەکان لە شوێنی بنەڕەتیی خۆیان هۆی سەرەکی ئاوارەبوونی درێژخایەن بووە.

ئەم ڕاپۆرتە ڕەچاودەکرێت کە وەك هەنگاوی یەکەمی پرۆسەی دابینکردنی شیکردنەوەیەکی تێکڕا لەسەر بنەمای جیۆگرافی ئاوارەکان وە هەرەوەها بەربەستەکان کە ڕێگەی گەڕانەوەیان لێ دەگرێت.


بۆ بەدەستهێنانی ئەم ڕاپۆرتە تکایە لێرە کلیك بکە , وە هەروەها لەسەر وێبسایتی تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان: http://iraqdtm.iom.int

بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق بکە:
ساندرا بلاك، تەلەفۆن: ٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠+، ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.