بەغدا، ٢٥ی ئاداری ٢٠١٩ – ئەمڕۆ خاتوو جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی، بەشداری کرد لە گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەندامانی گروپی راوێژکاری ژنان بۆ بۆ تاوتوێکردنی پێشینەکار و پلان و چالاکییەکانی گروپەکە لە ساڵی 2019 دا. نوێنەری تایبەت داوای لە گروپەکە کرد بوێر و کۆڵنەدەر و دانبەخۆداگربن لە بەرەنگاربوونەوەکانیان لە پێناو یەکسانیی رەگەزی لەمبارەیەوە وتی" پێویست ناکات ئافرەتانی عێراق چاوەروانی پیاوان بکەن بۆ ئەوەی بخرێنە ناو پرۆسە سیاسییەکان و ناوەندەکانی بڕیار دروست کردن و پۆستی باڵا وەربگرن، بەڵکو پێویستە ئافرەتان پاڵپشتی میللی وەدەست بێنن لەڕێگای هۆشیارکردنەوە و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێڕای بەکارهێنانی فشار سیاسی لە ئاستە سیاسییە باڵاکاندا. نوێنەری تایبەت پابەند بوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی پێشینەکارەکانی گروپەکە دووپات کردەوە و هەروەها پشتگیریکردنی بە هێزی هەردوو جێگرەکەیی نێردەی یونامیشی بۆ گروپەکە ڕاگەیاند.

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی

بەغدا، عیراق، ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ – حکومەتی عیراق و نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق ئەمرۆ ستراتیژێکی نیشتیمانییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان دەستپێکرد، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەدەستهێنانی مافی ئافرەتان. ئەم ستراتیژە چوارچێوەیەکی سەرتاسەری دادەریژێت تاکو دروستکارانی سیاسەت و بڕیار بتوانن هەنگاوی کارا بنێن بەرەو پێشپێگرتنی توندوتیژی دژبە ئافرەتان و کچان و پاراستنی رزگاربووانی توندوتیژی. هاتنەپاڵی هەموو لایەنەکان لەگەڵ ئەم ستراتیژە نوێیە نیشتیمانییە وادەکات حکومەتی عیراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی فەرمی پابەندبن بۆ هاوێشتنی هەنگاوی کارا.

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی

٢٩ تشرینی دووەم ٢٠١٨؛ بەغداد، ‌عێراق – سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) لە عێراق ڕیسوای ئەو هەڕەشە ترسنۆکەیە دەکات کە کرایە سەر بارەگای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان لە سلێمانی کە لە بەرواری ٢٩ تشرینی دووەم لەلایەن چوار چەکدارەوە ئەنجامدرا.

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی

20ی ته‌مموزی 2016: ئەمرۆ بەڕێز وەزیرى ناوخۆ کریم سنجاری وە وەزیرى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى محمد قادر هاودیانى وە بەڕێز بەخشان زەنگەنە ئەمیندارى گشتى ئەنجومەنى باڵاى خانمان لە گەڵ بەڕێز خاتوو هبە قێێ بەڕێوەبەرى هەرێمى ڕێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یەکسانى جەندەرى هەڵسان بە واژۆکردنى ڕێکەوتنى پرۆژەى ئاسایش وئاشتى بۆ ئافرەتان لەچوار چێوەى ئەکتیف کردنى جێ بەجێ کردنى پلانى نیشتمانى بڕیارى ئەنجومەنى ئاسایش 1325 دەربارەى ئافرەت و ئاسایش و ئاشتى فەراهەمکردنى پێداویستیە هەنووکەیەکانى زۆربەى ئەو ئافرەتانەى کە دەناڵینن لە ئاسەوارى ململانێ وئاوارە بوون وە ئەوانەى کە ڕووبەڕوى خراپترین جۆرەکانى توندو تیژى بوون

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی