پاڵپشتیکردنی گەنجە ئاوارەکانی فەللوجە کردنەوەی باڵەخانەی کاتیی زانکۆی فەللوجە (پۆلەکان و بەشەناوخۆیییەکان) لە ئەبوغرێب، بەغداد

بڵاوکراوەتەوە لە وێنه‌كان له‌ فلیكه‌ر

(بەغدا، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦): نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر نیگەرانە لەبارەی قەیرانی مرۆیی لە فەللوجە. زیاتر لە ٢٠٠٠٠ کەس لە فەللوجە و ناوچەکانی دەوروبەری لەوەتەی ٢٢ی ئایارەوە ڕایانکردووە.

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی

به‌غدا، ٥ی حوزێرانی ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، بەڕێز یان كوبیش ده‌ستخۆشی له‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی پایه‌دار ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی ده‌كات بۆ پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و كه‌لوپه‌لیان له‌كاتی ئه‌نجامدانی كرده‌ سه‌ربازییه‌كانی رزگاركردنه‌وه‌ی فه‌للوجه‌.

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی

به‌غداد، ٢٥ی ئایاری ٢٠١٥:- سه‌باره‌ت به‌ كرده‌ی سه‌ربازیی رزگاركردنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌ ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌ توندی داوا له‌ گشت لایه‌نه‌كان ده‌كات بۆ نانی هه‌ر هه‌نگاوێك له‌ پێناو پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ژێرخانی شاره‌كه‌ به‌گوێره‌ی پره‌نسیپه‌ په‌یوه‌سته‌كانی مافه‌ مرۆییه‌ جیهانییه‌كان و یاسا مرۆییه‌كان. به‌ڕێز كوبیش داوا له‌ گشت لایه‌نه‌كانی شه‌ڕیش ده‌كات بۆ به‌ توندی پابه‌ندبوونیان به‌ یاسای مرۆیی جیهانییه‌وه‌، به‌ پره‌نیسیپه‌كانی جیاكاری و هاوئاهه‌نگی و خۆپارێزیشه‌وه‌ له‌كاتی ئه‌نجامدانی كرده‌كاندا، له‌گه‌ڵ دڵنیابونیش له‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی رێگه‌ی جێهێشتنی ئارام و بێ گرفتی ناوچه‌كانی شه‌ڕیان پێدراوه‌.

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی