ئه‌وه روونه كه هه‌ر وه‌ك چۆن كاتێك هه‌یه بۆ به‌خێرهێنان ئاواش كاتێك بۆ ماڵئاوایی كردن هه‌یه. ئێستاش من كاتی ئه‌وه‌م هاتووه كه ماڵئاوایی له خانه‌واده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له یونامی و تیمی وڵاتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و براده‌ران و خوشهویستانم له عیراق له خه‌ڵك و نوێنه‌ران و سه‌ركرده سیاسیغثنشى و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌رۆك هۆزه‌كان بكه‌م كه من له چوار ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ هه‌موویان له عیراق كارم كردووه. له راستیشدا، مایه‌ی شكۆ و شانازییه‌كی گه‌وره‌ش بوو كه من ئه‌و هه‌له‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێز سكرتێری گشتییه‌وه بۆ ره‌خسێندرا بۆ ئه‌وه‌ی لێره نه‌ك هه‌ر خزمه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكه‌م و به‌س به‌ڵكو له‌سه‌رووی هه‌مووانه‌وه خزمەتی عیراق و خه‌ڵكه‌كه‌شی بکەم.
له راستیدا ئه‌و چوار ساڵه له ژیانی وڵاته‌كه هه‌میشە ماوه‌یه‌كی سه‌خت بوو. كه من ده‌ستبه‌كاربووم وڵات له پهرهتهوازهییدا بوو و سێ به‌شیشی له‌لایه‌ن رێكخراوی تێرۆریست و دڕنده‌ی داعشه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو. خه‌ڵك له ئایندهی خۆی دڵنیا نه‌بوو. نزیكه‌ی ٦ ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆیی په‌ناهنده هه‌بوو كه به جۆره‌ها شێوه ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد. شه‌ڕ هه‌ر درێژه‌ی هه‌بوو. خه‌ڵك له هه‌موو به‌شه‌كانی عیراق و به تایبه‌تیش له پارێزگایه‌كانی باشووردا بۆ داكۆكی له وڵات و رزگاركردنی به‌گه‌ڕ خرابوو.
قه‌یرانی ئابووری زۆر توند بوو و به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وتیشه‌وه زه‌بری كوشنده‌ی پێكه‌وتبوو. له ئه‌نجامدا وڵاته‌كه به ناچاری تووشی دابڕان ببوو. هه‌ر چه‌نده عیراق په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵات هه‌بوو به‌ڵام له ناوچه‌كه‌دا هه‌ر به دواكه‌وتوو هه‌ژمار ده‌كرا به‌وپێیه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه باش نه‌بوو. به‌ڵام گه‌ر به‌خێرایی سه‌یری دیمه‌نه‌كه بكه‌ین ئێستا ته‌واو گۆڕاوه و پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی چه‌ند مه‌ترسییه‌ك و به یه‌كجاری ته‌واونه‌بوونی شه‌ڕه‌كه‌ش بە ئێستاشەوە، به‌ڵام عیراق به‌هۆی قوربانیدانی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه توانی رێكخراوی تیرۆریست و چه‌ته‌ی داعش له‌ناو ببات. ئه‌م شه‌ڕه هه‌ر په‌یوه‌ندی به بیروباوه‌ڕه‌وه نییه به‌ڵكو په‌یوه‌ستیشه به ئاواره ناوخۆییه‌كان و دادوه‌ری و ئاشته‌وایی و لێپێچینه‌وه و ئایندهی شكۆدار و هه‌ر شتێكیش كه وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌ی پێویستیان بێت و شایسته‌ی بن.
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵك و ئاواره ناوخۆییه‌كان ده‌ستیان به گه‌ڕانه‌وه كردووه به‌ڵام هێشتاش ژماره‌یه‌كی زۆر ماون كه پێویستیان به یارمه‌تی و دابینكردنی شوێن هه‌یه. شاره وێران بووه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕیش پێویسته سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دان بكرێنه‌وه. هه‌موو خه‌ڵك یه‌كسانن له‌رووی پێویستی و ئاواته‌وه و حكومه‌تیش پێویسته به ده‌م ئه‌م داواکارییانەوە بچێت.
ئێستا كاتی جێبه‌جێ كردنی پێویستییه‌كان و دابینكردنی خزمه‌ت له هه‌لی كار و ئاو و ته‌ندروستی و دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی شكۆدار بۆ هه‌موو خه‌ڵك هاتووه له‌گه‌ڵ دابینكردنی یه‌كسانیش له هه‌ل و به‌رپرسیاریدا.
ئێستا وڵات یه‌كگرتووه و منیش خۆشحاڵم كه ده‌بینم هێزه سیاسییه‌كان هه‌وڵی پێكه‌وه كاركردن ده‌ده‌ن و په‌ندیش له رابردوو وه‌رده‌گرن. پێویسته به كاركردنی پێكه‌وه‌یی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و خۆ دوورگرتن له ته‌نها كاركردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی سوود له وانه‌كانی رابردوو ببینرێت. هه‌روه‌ها خۆشحاڵیشم به هه‌بوونی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان به گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غداد. ئه‌وانیش پێكه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه و هه‌رێمه‌كه‌یان و خه‌ڵكی كورد كار ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی تره‌وه، چه‌ندان ئه‌ركی تریش بۆ ئاینده هه‌یه كه پێویسته ببنه كاری سه‌رلیستی حكومه‌ت و هێزه سیاسییه‌كان و خه‌ڵكی وڵاته‌كه.
ئاینده به دڵنیاییه‌وه گه‌شه چونكه كه من هاتم وڵات به ده‌ست شه‌ڕ و ناكۆكییه‌وه ده‌یناڵاند به‌ڵام ئێستا وڵاتی ئاینده و هه‌لی یه‌كسانه بۆ هه‌موو خه‌ڵك و له ناوچه‌كه‌شدا خه‌ریكه شكۆی شایسته‌ی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه به تایبه‌تی دوای دروستكردنی په‌یوه‌ندی توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان نه‌خاسمه دراوسێیه‌كان و له‌ئه‌نجامیشدا بووه‌ته هاوبهشكارێكی به‌هێز له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا.
جارێكی تر سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م به تایبه‌تی هاوه‌ڵانم له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه یارمه‌تیان دام و پشتگیری‌یان كردم به‌ڵام به تایبه‌تتریش خه‌ڵكی عیراق و هێزه سیاسییه‌كان. سوپاسی تایبه‌تیشم بۆ پایه‌دار به‌ڕێز سه‌ید سیستانی هه‌یه كه رێنمایی به‌سودی سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و شتانه پێدام كه ده‌بنه مایه‌ی بایه‌خدان به عیراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی.
زۆر سوپاس
په‌یامی ماڵئاوایی یان كوبیش به ڤیدیۆ