دوو شەممە, 24 کانونی یەکەم 2018 15:49

په‌یامی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی كریسمس و سه‌ری ساڵی تازه‌وه‌‌

به‌غدا، عیراق، ٢٤ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٨- به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی كریسمس و سه‌ری ساڵی تازه‌وه‌ ، خاتو جینین‌ هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبەتی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، سڵاو پیرۆزبایی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی عیراق به‌تایبه‌تیش كریستانه‌كان ده‌كات.

خاتو پلاسخارت له‌مباره‌وه‌ وتی "له‌م بۆنه‌یه‌دا ئێمه‌ پێویسته‌ یادی ئه‌وانه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ یان گیانی خۆیان له‌ شه‌ڕی تیرۆردا به‌خت كرد و یان له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ به‌دیل گیران و یانیش تووشی ئاواره‌یی بوون. له‌راستیدا، دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشی تیرۆریستدا، سه‌ره‌تایه‌كی تازه‌ له‌ عیراق دروست بووه‌. هه‌رچه‌نده‌ رێگای سه‌قامگیرییه‌كی شایسته‌ و درێژخایه‌ن له‌ سه‌ختی به‌ده‌ر نییه‌ به‌ڵام من ساڵی تازه‌ به‌ ساڵێكی پڕ هیوا و گه‌شبینی ده‌بینم. جه‌ژنی كریسمس و سه‌ری ساڵی تازه‌تان پیرۆز بێت و به‌ئاشتی به‌سه‌ری به‌رن."

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.