چوار شەممە, 16 کانونی دووەم 2019 10:49

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بەردەوامە بۆ دابینکردنی یارمەتییەکانی تایبەت بە وەرزی زستان بۆ عێراقییە ئاوارە و زیانلێکەوتووەکان

هەولێر – لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەى گەرميى وە دەستپێکردنی با و باران لە وەرزی زستان، ڕێكخراوى نێودەوڵەتى كۆچ لە عێراق نزیکەی ٢٥ هەزار کەل و پەلی ناخۆڕاکی تایبەت بۆ وەرزی زستان لەماوەی سێ مانگی ڕابردوو دابەشكرد. کەل و پەلەکە بریتییە لە هيتەرو بەتانی و جلیکانە. ئەم کەرەستەیە پێداویستی نزیکەی ١٥ هەزار کەسی زیانلێکەوتوو دابین دەکات لەسەر تاسەری ووڵاتدا.

یارمەتییەکانی زستانی تایبەت بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ گەیشت بە نزیکەی ١٣ هەزار کەسی ئاوارە کە لە کەمپ نیشتەجێن وە هەروەها هەزاران خێزانی ئاوارە کە لە نیشتگەی نافەرمی نیشتەجێن وە هەزاران کەسی تر کە گەڕاونەتەوە بۆ کۆمەڵگای خۆیان.

"هەرچەندە خێزانە ئاوارەکان بەردەوامن لە گەڕانەوەبوونیان بۆ کۆمەڵگای خۆیان، بەڵام ئەوانەی کە مانەتەوە لە کەمپ یاخود لە نیشتگەی نافەرمی بەخراپی زیانیانلێکەوتووە وە بەزۆری ئەوانەن کە زیاتر باریان شلۆقە وە پێداویستی کەمتریان هەیە بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن دژی سەرما و سۆڵەی زستان"، بەرێز گێرارد وەیت، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ گوتی.

بەهاوبەشی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەتی خۆجێیی، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هەڵسا بە دیاریکردنی دابەشکردنی بە گرنگتر مامەڵە لەگەڵ کردن بۆ شوێنە نا ئەمنییەکان یاخود ڕێگەپێدانیان زەحمەتە کە هیچ هاوبەشی مرۆیی تری لێنیە هەروەك کۆمەڵگاکان لە دەوروبەری سوریا وە قەیرەوان و حەزرە لە پارێزگای نەینەوا.

لە ناو ١.٨ ملیۆن کەس کە تا ئێستا ئاوارەن بەهۆی شەڕ و پێکدادانەوە لەگەڵ داعش، زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس لە کەمپ نیشتەجێن وە نزیکەی ١٤٠ هەزار کەس لە شوێنی هەستیار نیشتەجێن (نیشتگەی نافەرمی، قوتابخانە یاخود باڵەخانەی ئایینی یان چۆلکراو). زیاتر لە چوار ملیۆن کەس کە لەوەپیش ئاوارەبوون گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانیان لەوەتەی ناوەندی ٢٠١٥، بەڵام تا ئێستا زۆریان لە بارودۆخێکی مەترسیدار دەژین.

هەروەك خەڵكەکە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان، زۆر کەس لەوان شتى كەسييان دزراوە و خانووەكانيان زيانی پێيگەياندراوە. لەگەڵ ئەم وێرانکاریە گەورە لە شوێنەکانی گەڕانەوە وە هەروەها دەرفەتى ئابووريى سنووردار، خێزانە گەڕاوەکان رووبەرووی كاريگەريى سەختى زستان دەکەن و بێتوانان بۆ دابینکردنی کەل و پەلی پێویست بۆ چارەسەرکردنی سەرماكە.

پێدانی یارمەتی مرۆیی لە شوێنەکانی گەڕانەوە شلۆقە بۆ پشتگیری یەکخستنەوەی خێزانە گەڕاوەکان وە هەروەها خێزانە زیانلێکەوتووەکان لە کۆمەڵگاکان کە شەر و پێکدادان کاریگەری لەسەر هەبووە.

" لەپاش ئاوارەبوونمان بۆ ماوەی ساڵێك و نیو لە شاری کەرکوك، گەڕاینەوە بۆ گوندەکەمان کە بەهۆی داعشەوە زیانی پێگەیاندراوە، وە هەروەها هەموو شتێك زیانیلێکەوتبوو هەروەك خانووەکەمان و دوکانمان کە تەنها سەرچاوەیەك بوو بۆ داهاتمان. دەبوایە لەسەرەتا دەستپێبکەین، لەکاتێکدا کە بارودۆخی داراییمان خراپ بوو لە لایەك وەهەروەها سەرمای زستان لە لایەکی تر، ناچار بووین بۆ بەکارهێنانی دار تا ئاگری بکەینەوە لە شەوانی زستانی سارد. زۆر خۆشحاڵین بۆ وەرگرتنی ئەم کەل و پەلە وە ئێستا هیتەرمان هەیە کە جێگایەکەمان پێی گەرم دەکەین"، نورا دایکی چوار منداڵان، لە کاتی دابەشکردنی کەل و پەل ناخۆڕاکی لە ناوچەی ئەلعەباسی لە پارێزگای کەرکوك گوتی.

" سەرەرای سەرکەوتنی کرداری وەڵامدانەوە بۆ وەرزی زستان، ئێمە زۆر نیگەرانین لە بەر ئەم عێراقییانە کە تا ئێستا ئاوارەن وە هەروەها کە زستانێکی تر لە کەمپەکان وە لە پەناگە ناشیاوەکان دەچێژن"، بەرێز ئەڵبێرتۆ پریتۆ، بەڕێوەبەری بەشی ئامادەبوون و وەڵامدانەوە لە ڕێکخراوی نودەوڵەتی کۆچ لە عێراق گوتی.

وە هەروەها گوتی، " ئەم ساڵە رابەری ڕێچکەیەکی نوێکردنەوە دەگرینە بەر بۆ ئاوەدانکردنەوەی خانووەکان وە هەروەها دابینکردنی یارمەتی مرۆیی بەشێوەی نەقد بۆ تواناپێدانی خێزانە ئاوارەکان بۆ گەڕانەوەیان بۆ کۆمەڵگای خۆیان".

کەل و پەلی ناخۆڕاکی تایبەت بە وەرزی زستان لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پاڵپشتی کراوە لەلایەن نوسینگەی هاریکاری کارەساتی دەرەوە وە هەرەوەها کۆمسیۆنی ئه‌وروپی بۆ به‌شی كۆمه‌كیی مرۆیی و پاراستنی مه‌ده‌نی.

هەروەکو زۆرینەی خێزانە ئاوارەکان هەوڵ دەدەن بگەڕێنەوە بۆ ماڵ و شوێنی خۆیان، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بەردەوامە بۆ پشتگیری حکومەتی عێراقی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری درێژخایەن بۆ ئاوارە زیانلێکەوتووەکان وە هەروەها دیاریکردنی پێداویستییەکانی کۆمەڵگاکان کە شەر و پێکدادان کاریگەری هەبووە لەسەری لەسەر تاسەری ووڵاتدا.

تکایە لێرە کلیك بکە بۆ تەماشاکردنی ئەم ڤیدیۆیە کە تایبەتە بە باسکردنی ستافەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچە دەربارەی پشتگیری تایبەت بە وەرزی زستان بۆ ئاوارە و گەڕاوە عێراقییەکان.


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ عێراق:
ساندرا بلاك، تەلەفۆن: 9647512342550+، ئیمەیل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.