ئەم پەڕەیە چاپ بکە
سێ شەممە, 29 کانونی دووەم 2019 16:07

پرسەنامەی راوێژکاری تایبەتی تیمی یونیتاد بۆ كۆچی دوایی میر تەحسین بەگ ، میری ئێزیدییان

بەغدا، عێراق ، 2٩ی کانونی دووەمی 2019 – بەڕێز کەریمخان، ڕاوێژکاری تایبەتی تیمی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێپرسینەوە لەو تاوانانەی داعش ئەنجامی داون، بە بۆنەی کۆچی دوایی میری ئێزیدییان، میر تەحسین بەگ ،کە دوێنێ لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆ پرسەو سەرەخۆشی خۆی ڕاگەیاند .

بەم بۆنە خەمناکەوە ڕاوێژکاری تایبەت وتی " بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی میر تەحسین، میری ئێزیدییانمان پێگەیشت. پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی میر و خۆشەویستانی و هەروەها ئاراستەی ڕابەری ئایینی ئێزیدییان بابەشێخ و هەموو ئیزیدییەک دەکەین."

بەڕێزیان لە درێژەی پرسەنامەکایدا وتی" لە کاتێکدا دڵتەنگی قووڵی خۆمان دەردەبڕین، لە هەمانکاتیشدا پێزانینی زۆرمان بۆ ڕۆلی میر تەحسین هەیە لە یارمەتیدانی ڕزگاربووان لەم تاوانانەی دوایی کە پێکهاتەی ئێزیدییەکانی کردبووە ئامانج. هەروەها ڕێز و ستایشمان هەیە بۆ دڵسۆزی چەسپیوی میر بۆ پۆستەکەی وەک ڕابەرێک و بۆ دڵسۆزیشی بۆ ئەندامانی ئاینی ئێزیدی، کە زیاتر لە 70 ساڵ بوو رابەریان بوو."

ڕاوێژکاری تایبەت دووپاتی کردەوە کە پێکهاتەی ئێزیدییەکان مەینەتی زۆریان چەشتووە لە ژێر دەستی داعش، میر و خانەوادەکەی رۆڵێکی گرنگیان بینی لە پشتگیریی ڕزگاربووان، لەم بارەیەوە وتی :

"بە یەکگرتنمان لەم بۆنە خەمناکە، بەردەوام بوونمان لە پابەندبوونی بە كۆمەڵ و پێداگیریی بۆ وەدیهێنانی لێپرسینەوە و دادپەروەیی بەرامبەر ئەو کەسانەی کە ئازار و مەینەتییان بەسەر ئەندامانی ئەم ئاینەو پێکهاتەکانی تر هێناوە، بە کاری خۆمان دەزانین."


تێبینی :
تیمی یونیتاد بە گوێرەی ماندێتی 2379 ، لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەی کە رێکخراوی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) ئەنجامی داون ، هەولدان بۆ برەودان بە لێپێجینەوە لە چەندین تاوانی قێزەوەن دژ بە پێکهاتەی ئێزیدییەکان دەگرێتەوە کە بە دۆکیومێنت کراوە.

بۆپەیوەندی: بەرێز ویل دێئاس مۆریس لە رێگای نووسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی بەم ئیمێڵە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.