چوار شەممە, 30 کانونی دووەم 2019 11:25

نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، خاتو جینین‌ هێنیس پلاسخارت، سه‌ردانی موسڵ ده‌كات له‌ عیراق گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

له‌ رۆژی ٢٨ی كانونی دووه‌می ٢٠١٩ نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، خاتو جینین‌ هێنیس پلاسخارت، سه‌ردانی شاری موسڵی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌ به‌ گرتنه‌خۆی پارێزگار ‌و‌ جێگری پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و كۆبوویه‌وه‌.

خاتونه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تاوتوێی ئه‌و رێگایانه‌ی كرد كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ یونامی و ئاژانسه‌كانی تری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ گشتی بتوانن هاوكاری ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا بن له‌ هه‌وڵه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی و هه‌روه‌ك چۆن تاوتوێی شێوازه‌كانی به‌هێزكردن و پته‌وكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیشی كرد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و شاره‌ سه‌باره‌ت به‌ چالاكیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

دواتر، خاتو پلاسخارت سه‌ردانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێكردنی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان (یو ئێن دی پی) كرد له‌ شاری موسڵی كۆن و له‌وێش چاوی به‌ خاوه‌ن خانوه‌كان كه‌وت و دواتریش سه‌ردانی پرۆژه‌ی پاڵاوتنی ئاویشی كرد. ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌ردانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خزمه‌ته‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین (ئونماس)ی كرد له‌گه‌ڵ تیمی ئه‌و رێكخراوه‌ش سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی مین گفتوگۆی كرد.

ئه‌و خاتونه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شاره‌كه‌ باسی له‌ گرنگیی ئه‌و رێكخراوه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی شاره‌كه‌وه‌ رێگه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌وڵه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ پاككردنه‌وه‌ مین و پارچه‌ نه‌ته‌قیوه‌كانی شاری موسڵی بێ دواكه‌وتن پێ بدرێت له‌ پێناو ره‌خساندنی كه‌شێكی ئارام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی موسڵ.

 

بۆ وێنه‌ی زیاتر سه‌ردانی گاله‌ری وێنه‌كان بكه‌

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر چوار شەممە, 30 کانونی دووەم 2019 11:57
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.