یەک شەممە, 03 شوبات 2019 23:48

پاتریارکی کلدانی داوای یەکڕیزی دەکات لە عێراقییەکان بە هەموو پێکهاتەکانەوە و هەروەها داواشیان لێدەکات پشتگیریی کارەکانی لێکۆڵینەوەی تیمی یونیتاد بکەن دژ بە تاوانەکانی داعش

بەغدا،3ی شوباتی 2019- پاتریارکی کەنیسەی کاسۆلیکی کلدانی کاردینال مار لویس رافائێل ساکۆ ، رۆژی پێنجشەممە پێشوازی کرد لە شاندێکی تیمی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێپرسینەوە لەو تاوانانەی داعش ئەنجامی داون (یونیتاد) بە سەرۆکایەتی بەڕێز کەریمخان، ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمەکە.

ڕاوێژکاری تایبەت ڕاڤەی کارەکانی تیمەکەی کرد، کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دامەزراوە بۆ کۆکردنەوە و پاراستن و ‌هەڵگرتنی بەڵگەکان لە عیراق بۆ ئەو کردارانەی لەوانەیە بە تاوانی جەنگ یان بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی یانیش بە کۆمەڵکوژیی دابندرێن کە لە لایەن داعشەوە ئەنجام درا بوون.

هەروەها ڕاوێژکاری تایبەت بە کورتی باسی بەرپرسیاریەتی یونیتادی کرد لە کارکردن لەگەڵ رزگاربووان، بۆ پێزانینی مافەکانیان لە لێپێچینەوە لەو تاوانانەی لە دژیان یان لە دژی خانەوادەکانیان کراوە. یونیتاد کارەکانی رایی دەکات بە ڕێزگرتنی تەواو لە سەروەری حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندارەکان.

جەنابی پاتریارک باسی لە گرنگی پێکەوە ژیان کرد و هەروەها روونی کردەوە کە چۆن کرستیانان و موسڵمانان و ئەندامانی گروپە ئیتنی و ئاینییەکانی تر لە وڵاتدا بەیەکەوە کاریان کردووە لەپێناو چاکەی بە کۆمەڵ بە تایبەتیش لە کاتە سەختەکاندا.

لە کۆتاییدا، پاتریارک و گەورە پیاوانی ئاینی یاوەری پشتگیریی خۆیان بۆ کارەکانی یونیتاد لە عێراق ڕاگەیاند و داوایان لە عیراقییەکان کرد بە گشت پێکهاتەکانەوە یە گیانی سۆز و دەستکراوەیی یەکگرتوو بن، بە پێدانی ئەو زانیارییانەی پەیوەستن بە تاوانەکانی داعش.

--کۆتایی--

تێبینی :

تیمی یونیتاد بە گوێرەی ماندێتی 2379 ، لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەی کە رێکخراوی بە ناو دەولەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) ئەنجامی داون ، هەولدان بۆ برەودان بە لێپێجینەوە لە چەندین تاوانی قێزەوەن دژ بە پێکهاتەی ئێزیدییەکان دەگرێتەوە کە بە دۆکیومێنت کراوە.

بۆپەیوەندی کردن: بەرێز ویل دێئاس مۆریس لە رێگای نووسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی بەم ئیمێڵە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.