چوار شەممە, 13 شوبات 2019 09:00

ئەنجامە نوێیەکان نه‌بوونی چارەسەری درێژ خایەن بۆ ئاواره عێراقیەکان پیشان دەدات

هه ولێر- پاش تێپەڕبوونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر تەنگژەی داعش له عێراق، زیاتر له ١.٨ ملیۆن کەس به ئاوا رەیی ماونەتەوه. له کاتێکدا زۆرینەی ئه‌و ئاوارانه‌ی كه‌ له دەرەوەی کەمپەکان ده‌ژییان به شێوەیەکی سەرەتایی باری ژیانیان گەشەسەندنی بەخۆوه بینی له‌ ساڵانی سه‌ره‌تای ئاواره‌بوونیان، ئێستا زۆربەیان له باری سه‌رگه‌ردانی دا دەژین وە زۆر جار له‌ کەرتی نافەرمیدا كار ده‌كه‌ن وە تا ئێستاش خانه‌واده‌ی گه‌وره‌ له شوێنی بچووكدا دەژین و پشت به کۆمەك و یارمەتیەکانی كه‌س و كاریان یان مووچەی خانەنشینیەکانی ‌‌حکوومەت ده‌به‌ستن.

ئەم توێژینەوانه دوا خوولی بەردەوام بوونی چەندەها ساڵەی لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی كۆچ و هەروەها زانکۆی جۆرج تاونه‌ کە له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی ٤,٠٠٠ خێزانی ئاوارە ئه‌نجام دراوه‌ که لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین.

"ده‌ستگه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن: سێ ساڵ له ئاواره بوون" ئەمه ئەو راپۆرتەیه کەئەمڕۆ دەرچووه، كه‌ سێەمین خوولی راپرسییه له‌وه‌ته‌ی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ و زانکۆی جۆرج تاون له ٢٠١٥ ده‌ستیان به‌ لێکۆڵینەوە كرد.

هه موو ساڵێك ژمێرکاره‌كانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانە ئاواره‌كان لەسەر هەشت پێوەر ده‌كه‌ن كه کۆمەڵگای مرۆیی وای پێناسه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ی چارەسەری درێژخایەن بۆ ئاوارەکان كه‌ ئه‌مانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت: سەلامەتی و ئاسایش، ئاستی ژیان، هه‌لی كار، خانووبەره و نیشته‌جێبوون، لێكدابڕانی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كان و یەکگرتنەوەیان، به‌ڵگه‌نامه‌كان، بەشداری کردن له کاروباری گشتی و ده‌ستگه‌یشتن به‌ دادپەروەری.

لەم باره‌یه‌وه‌ پرۆفیسۆر رۆچێل دەیڤس له زانکۆی جۆرج تاون گوتی، "ئەو خێخانه‌ ئاوارانه‌ ڕێگەی خۆیان دۆزیوەتەوه بۆ بەدەست هێنانی پێداوەستیه بنەڕەتیەکانیان، بەڵام ئه‌مه‌یان كردووه‌ له‌ڕێی نزمکردنەوەی ئاستی ژیانیان، پشت بەستن بەکەسانی تر بەهۆی قه‌رزكردنی پاره و وه‌رگرتنی كۆمه‌كی و خێرخوازی".

"به تێپەربوونی کات، دەبینین كه‌ ژیانیان به‌رده‌وامه‌، بەڵام به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌هۆی په‌نابردنه‌ به‌ر ئەم چارەسەره‌ کورت خایەنانه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌نگژه‌دا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌ له جیاتی پەنابردنه‌بەر چارەسەری درێژخایه‌نی خۆڕاگر".

لێکۆڵینەوەکه پیشان دەدات کەوا هەست کردن به سەلامەتی و ئاسایش به شێوەیەکی بەرچاو گەشەی سەندووه له نێو ئاواره‌كان لەم سێ ساڵەی دوایی دا وه خەڵکی زیاتر ده‌لێن كه‌ متمانەکردن به‌ دامەزراوه حکوومیەکان بۆ بەدواچوون و جێ بەجێ کردنی دادپەروەری زیاتر بووه‌ وه‌ك له‌ دەسەڵاتە خێڵەکی و ئایینیه‌كان.

بەشێوەیەکی سەرەنج ڕاکێشانه به درێژایی کاتی ئاوارەبوونیان، ئاواره‌كان بەشداری کردنیان زیادی کردووه له له‌ جالاكییه‌كانی گرووپە مەدەنییه‌كان و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ خۆجێییه‌كان بۆ ئاشته‌وایی له‌ شوێنی ئاوارە بوونیاندا، بەڵام به شێوەیەکی گشتی بەشداری کردنەکەیان له ئاستێکی نزم دەمێنێتەوه (به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ له‌ ٤ له‌ سه‌ده‌وه‌ بۆ ١٣ له‌ سه‌ده‌). به پێچەوانەوه‌ له نێو گەڕاوەکاندا که ڕاپرسی کراوه له هەمان لێکۆڵینەوه، له سەدا ٢٠ بەشداریان کردووه له هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی له شوێنی ڕەسەنی خۆیان.

وه هەروەها لێکۆڵینەوەکه پیشان دەدات کەوا له سەدا ٧٥ی ئاواره‌كان له‌ خانووبەرەی کرێدا دەژین به درێژایی کاتی ئاوارەبونیان.

"له کاتێکدا نزیکەی چوار ملیۆن ئاواره گەڕاونەتەوه شوێنی ڕەسەنی خۆیان، یان گواستوویانەتەوه بۆ شوێنی تر، نزیکەی ١.٨ ملیۆن تا ئێستا ئاوارەن. ئەوانیش سەلماندوویانه که زۆر خۆڕاگرن، بەڵام هێشتا به‌ دۆخناسكی ده‌مێننه‌وه‌ و پێویستیان به پشتگیری بەردەوامه لەلایەن کۆمەڵگای مرۆیی"، بەرێز گێرارد وایت، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەولەتیی کۆچ له عێراق گوتی.

باوکێکی ئاواره له ڕەمادی- پارێزگای ئەنبار، که ئێستا له بەسره دەژی بەشداری لێکۆلینەوەکەی کردووه و دەڵێت، "بارودۆخم زۆر بەرەو پێش چووه لەم پێنج مانگەی دوایین چونکه من به دارتێشێکی کارامه ناوم ده‌ركردووه‌. ئەمەش پشتگیری داهاتی خێزانەکەمی كردووه‌.پێش ئەوەی ئەم کاره بدۆزمەوه، جل وبەرگی نوێمان نەبوو، توانای خوێندنمان نەبوو، وه هەروەها هەندێ جار چاودێری ته ندرووستیشمان نەبوو. لەبەر ئەوه ئێمه سوپاسگوزارین که داهاتی بایی ئه‌وه‌نده‌مان هەیه بۆ بەدەستهێنانی پێداویستیه بنەڕەتیەکانمان"

تکایە تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بکەكه‌ نه‌بوونی چارەسەری درێژ خایەن بۆ ئاواره عێراقیەکان دیاری دەکات:
https://www.youtube.com/watch?v=PnqMJLC6M6k


بۆ زیاتر زانیاری وه رگرتن تکایه پەیوەندی بکە به ساندرا بلاك له ڕێکخراوی نێودەوڵه تیی کۆچ له عێراق لەسەر ژمارەی: ٠٠٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠، یاخود ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.