هەینی, 22 شوبات 2019 16:18

به‌كۆمه‌كیه‌كى باشى یه‌كێتى ئه‌وروپا، هاندانى كۆمه‌ڵگاكان له ‌ناخۆدا وباشتركردنى فه‌رمانڕه‌وایی به‌رده‌ست ده‌بێت له‌ عێڕاقدا

هه‌ولێر، 20 شوبات 2019 - سه‌دان هه‌زاران كه‌س له‌ عێراقدا سوودمه‌ند ده‌بن له‌ دوو پرۆژه‌ى نوێ كه‌ كۆمه‌كى ده‌كرێت له‌لایه‌ن سه‌ندوقى متمانه‌یی هه‌رێمى مه‌دد سه‌ر به ‌یه‌كێتى ئه‌وروپا. كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر ڕاگه‌یێنراوه‌، ئامانجى هه‌ردوو پڕۆژه‌كان بریتیه‌ له‌ به‌هێزكردنى كۆمه‌ڵگاكانه‌ له‌ ناوخۆدا وهه‌روه‌ها باشتركردنى فه‌رمانڕه‌وایی یه‌ له‌و ناوچانه‌ى كه‌وا له‌ ژێركاریگه‌رى مڵملانێیه‌كاندا بوون‌.

به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى پێكه‌وه‌ پڕۆژه‌كه‌ جێبه‌جێده‌كه‌ن، وپڕۆژه‌كه‌ى تریش جێبه‌جێده‌كرێت له‌لایه‌ن ئاژانسى (VNG) نێوده‌وڵه‌تى بۆ هاريكاريكردن سه‌ر به‌ یه‌كێتى شاره‌وانیه‌كانى هۆڵه‌ندا.

وه‌زیرى پلاندان له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، د.على سندى، وتى:"پشتگیرى یه‌كێتى ئه‌وروپا وبه‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان هاوكارى چاكبوونه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگاكانمان ده‌دات وبه‌شێوه‌یه‌كى خێراتر، هه‌روه‌ها پێویسته‌ چاكسازى له‌ سیسته‌مى فه‌رمانڕه‌وایی بكرێت كه‌وا هه‌ماهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ پلانه‌كانى ناوخۆ ونيشتمانيدا. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌م كاته‌ پێداویستى خه‌ڵكه‌كه‌مانه‌."

به‌رێوبه‌رى به‌رنامه‌ى مه‌دد، ڕایان نوكس وتى: " یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ شێوه‌یه‌كى ئیجگار زۆر به‌شداربووه‌ له فه‌رمانڕه‌وایی ناوخۆ وپه‌رپێدانى ناوخۆ بۆ چه‌ندین ساڵ. دوو قۆناغى یه‌كه‌م له‌ به‌رنامه‌ى په‌رپێدانى ناوچه‌ ناخۆیه‌كان، سه‌ربارى به‌رده‌وامى پێبه‌خشین به‌ خشته‌ى پلانى شاره‌وانى له‌ هه‌رێمى كوردستان، وه‌ ئێستا پرۆژه‌ى داهاتوو بۆ پشتگیركردنى بوژاندنه‌وه‌ وسه‌قامگیرى یه‌ له‌ میانى گه‌شه‌پێدانى ناوخۆییدا – ئه‌مانه‌ هه‌موو دووپاتى پابه‌ندبوونان ده‌كاته‌وه‌ بۆ عێڕاق وپته‌وه‌ی هاوبه‌شیمان ده‌كات له‌گه‌ڵ گه‌لى عێراق. وبه‌مه‌رجى دیاره‌وه‌ ئێمه‌ خوازیارین هاوكارى ده‌سته‌ڵات بكه‌ین بۆ هێنانه‌كایه‌وه‌ى گرێبه‌ستى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ ئه‌م وڵاته‌، ودووباره‌ بنیاتنانى شارو شارۆچه‌كه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كان ئارام بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ كه‌وا ناچار بوون ڕابكه‌ن له‌ ماڵه‌كانیان وڕێگه ‌خۆشبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاكان سارێژبێت وگه‌شه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت. "

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، سه‌رۆكى ئۆفیسى به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان له‌ هه‌رێمى كوردستانى عێراق، خاتوو ئیزابێلا ئوربی، وتى: " كۆمه‌ڵگایه‌ دۆخ ناسه‌كه‌كان له‌عێراق زیاتر ئازارى پێگه‌یشتووه‌ له‌چه‌ند ساڵى ڕابردوودا. كاتى گۆڕانكارى هاتووه‌. وبه‌ پشتگیركردنى یه‌كێتى ئه‌وروپا، باشتركردنى بژێوى ژیان وهه‌ڵى كار به‌رده‌ست كراوه‌. ئێمه‌ زۆر سوپاسى ئه‌م هاوبه‌شیه‌ ستراتیژه‌ ده‌كه‌ین. پێكه‌وه‌ گۆڕانكارى به‌رده‌وام به‌ده‌ست دێنین له‌ ژیانى ڕۆژانه‌ى عێراقیه‌كان. "

" به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى، سه‌ندوقی هه‌رێمى مه‌دد توانا به‌خش ده‌بێت بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى بۆ كاركردن به‌هه‌ماهه‌نگكارانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتدارانى پارێزگاكان وشاره‌وانیه‌كان له‌پێناو دابينكردنى پێداویستیه‌كانى خانووبه‌ره بۆ ئه‌و خێزانانه‌ى كه‌وا له‌دۆخێكى ناسكدان وزياتر كاریگه‌ریان كه‌وتۆ سه‌ر له ‌پارێزگانى ئاماژه‌ پێدراوه‌. ئێمه‌ قه‌رزارى ئه‌م خێزانانه‌ین وپێویسته‌ خانوه‌كانیان به‌شێوه‌كى خێرا نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه‌." وتى سه‌رۆكى كاتى بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى، خاتوو يوكو ئوسوكى.

به‌رێوه‌به‌رى یه‌كهى‌ ئه‌وروپا، بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وباكورى ئه‌فریقیا له‌ ئاژانسى (VNG) نێوده‌وڵه‌تى ، د.ئارنى موش، وتى: " ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى (VNG) هۆڵه‌ندا، (PCPM) پۆڵه‌ندا، (KL) دانيمارك ، ئاژانسه‌كان وهاورێیان له‌ ده‌وڵه‌تانى ئه‌ندام له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا، خۆشحاڵین وسه‌ربه‌رزین به‌ هاوكاریكردن له‌ پێكه‌وبه‌ستنى كێشه‌كانى ده‌ربه‌ده‌ركران وگه‌ڕانه‌وه‌، بۆ كێشه‌ى شاره‌كان، وهاوكارببین بۆ حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كان وپێشكه‌شكه‌رانى خزمه‌ت گوزرایه‌كان ".

ئه‌و پڕۆژه‌ى كه‌وا له‌لایه‌ن به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان په‌رپێدان وبەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى جێبه‌جێ ده‌كریت جه‌خت ده‌كاته‌ سه‌ر پته‌وه‌كردنى ئامانجى درێژخان له‌ خۆڕاگرى بۆ هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانى، ونه‌ینه‌وا. ئهم چوار پارێزگایه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ئیجگار زۆر كه‌وتونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌رى لێشاوى قه‌یرانى ئاواره‌كان وده‌ربه‌ده‌كراوان له‌ ناوخۆدا. نزیكه‌ى 10 ملیۆن یۆرۆ له‌ كۆمه‌كى یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ره‌و بۆ باشتركردنى خانووبه‌ره‌ ده‌ڕوات وهه‌روه‌ها دروستكردنى هه‌لى كار به‌ئامانجى سوود گه‌یاندن به‌ خه‌ڵكى ده‌ربه‌ده‌كراو له‌ ناوخۆ وئاواره سوریه‌كان وئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ى كه‌وا ميوانداريان ده‌كات.

ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى كه‌ جێبه‌جێده‌كرێت له‌لایه‌ن ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى (VNG) هۆڵه‌ندا، (PCPM) پۆڵه‌ندا، (KL) دانيمارك، جه‌خت ده‌كاته‌ سه‌ر پلاندانان بۆ شوێنه‌كان، وكه‌رته‌كانى خزمه‌تگوزارى كه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ ودانانى وه‌به‌رهێنانى پێویست له‌م خزمه‌تگوزرایانه‌ له‌ دهۆك ونه‌ینه‌وادا. پڕۆژه‌كه‌ توانای پێویست دورست ده‌كات پێكیان ده‌به‌ستێت به‌ شاره‌زایان له‌ بوارى كۆنكریت .


بریاریش وایه‌ كه‌وا له‌ موسڵ له‌ به‌روارى 21 شوبات 2019 پڕۆژه‌كان ڕابگه‌یێنرێت.

بۆ زانیارى زیاتر،تكایه‌ په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌:


به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێڕاق:

خاتوو نيداء هيلال، ڕاوێژكارى له‌بوارى پەیوەندیەکان

ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

(م): 009647517450799

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى: له‌ عێراق

ئاڵان میران، كارمه‌ندى په‌یوه‌نده‌یه‌كان

ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

(م): 009647503427036

نوێنه‌رایه‌تى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ عێراق:

به‌رێز ئه‌لسادق ئه‌لعه‌دیلى، به‌رپرسى ڕۆژنامه‌وانى و زانیاریه‌كان

ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

(م): 009647809285377

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.