ئەم پەڕەیە چاپ بکە
یەک شەممە, 10 ئازار 2019 00:46

خاتو وۆڵپۆڵ، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕۆژی نێودەوڵەتی ئافرەتان: بەرەوپێشبردنی پرۆسەی بەتواناکردنی ئافرەتان یارمەتی سەقامگیریی نیشتیمانی دەدات

نووسراوە لەلایەن: 

بەغدا، ٧ی مارسی ٢٠١٩- ئەمڕۆ ڕۆژی نێودەوڵەتی ئافرەتان یادی کرایەوە لە بۆنەیەکدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەتواناکردنی ئافرەتانی عیراقییەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕێکخرابوو.

لە بۆنەکەدا، کە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئافرەتان و دەستەی تەندروستی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتی دەکرا، چەندان کاربەدەستی باڵای حکومەتی عیراقی بە دوو جێگرەکەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانیشەوە و چاڵاکوانانی مافی مرۆڤ و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و چاندن میوانی تر ئامادەبوون.

خاتو ئەلیس وۆڵپۆڵ، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتەیەکی پێشکەش بە میوانان کرد لەگەڵ هەریەک لە دکتۆر مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران کە بە نوێنەرایەتی سەرۆک وەزیران هاتبوو و دکتۆر زیکرا ئەڵوەش، قایمقامی بەغدا و سەرۆکی لیژنەی بەتواناکردنی ئافرەتان و خاتو دینا زۆربا، نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئافرەتان و دکتۆر ئولورێمی سۆگرونۆ، نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و هەروەها دکتۆرە ئیبتیسام عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی بەتواناکردنی ئافرەتانی عیراقی وتەیان پێشکەش کرد.

لە وتەکەیدا، خاتو وۆڵپۆڵ دەستخۆشی لە بەرنامەی گفتوگۆی پەڕلەمان کرد بۆ هەموارکردنەوەی یاسای دژی توندوتیژی خێزانی و بەڕێزیان وتی: "دەبێ ئەوە بزانین کە توندوتیژی خێزانی سەرتاپای کۆمەڵگا تێکدەشکێنێ و شەرمەزاری دەکات. ئەمە مەترسییەکە نەک تەنها بۆ ئافرەتان بەڵکو لەسەر هەموو کۆمەڵگایە".

سەبارەت بەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی ئافرەتانی ئاوارە ناوەخۆییەکان دەبنەوە لە سەرتاسەری عیراقدا، خاتو وۆڵپۆڵ وتی:" ئەو ئافرەتانە بەبەردەوامی دەناڵێنن بەدەست ململانێ وەحشیگەرییەکانی ئەم دواییەوە".

بەڕێزیان وتی: "دەبێ ئەو خانەوادانەی کە لەلایەن ئافرەتانەوە سەرۆکایەتی دەکرێن بە لەپێشینە دابنرێن بۆ گەیشتنیان بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان" هەروەها بەڕێزیان داوای لە وەزیرانی بەرگری و ناوەخۆ و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە نیشتیمانییەکان کرد کە "دڵنیابن لەوەی هەماهەنگی تەواوی میکانیزمی لێکۆڵینەوە دەکەن تاکو ئەوانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە دووبارە نەخرێنەوە بەر لێکۆڵینەوە لەلایەن دامودەزگاکانی ئاسایشەوە و هەروەها ئەو هاوڵاتییانەی کە هیچ تۆمەتێکی تاوان یان تیرۆریستییان نەخراوەتەپاڵ لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە دەربهێنرێن تاکو ئاستەنگیان نێتە پێشەوە بۆ گەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان بە تۆماری مەدەنی و دادگاکانیشەوە".

خاتو وۆڵپۆڵ، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێژەی بەرزی بێکاری لەنێو ئافرەتانی گەنجدا دوو هێندەی ڕێژەی پیاوانە و داوای لە حکومەت کرد بۆ "پێدانی قەرزی پرۆژەی بچوک بە ئافرەتانی بەڵێندەر بۆ ئەوەی یارمەتییان بدرێت بێنە ناو پرۆژەی بازرگانییەوە، بە تایبەتی بۆ ئەو ئافرەتانەی کە تازە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە ئازادکراوەکان و ئەو ئافرەتانەی کە سەرۆکایەتی خێزان دەکەن".

بەڕێزتان هەروەها وتی: " بەتواناکردنی لایەنی دارایی ئافرەتان بەم شێوەیە دەبێتە بەشێک لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیریی نیشتیمانی".

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI