یەک شەممە, 10 ئازار 2019 00:51

ڕاگەیندراوى هاوبەشى UN Women و UNFPA لە عێراق بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى ئافرەتان

بەغدا – عێراق ، 8 ى مارسى 2019 – ئافرەتانى عێرا ق و جێهان ڕێگەیان پێدراوە یە شکۆیى و ئازادى و بێ جیاکارى بژین. یەکسانى گێندەر و مافى مرۆڤ ڕۆلێکى چارەنوسساز دەگێڕن لە گەشەى بەردەوام و فەراهەم کردنى ئاشتى و ئاسیش .

لەم ساڵدا ، جیهان یادى ئەم ڕۆژە دەکاتەوە و هەوڵ و داهێنان دێنێتە ئاراوە بۆ بەدى هێنانى یەکسانى گێندەر. بابەتەکانى ڕۆژى جیهانى ئافرەتان بۆ 2019 بریتیتن لە " بەیەکسانى بیرکەرەوە ، ژیرى بنیات بنێ ، داهێنان بکە لە پێناوى گۆڕانکارى" کە تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕۆڵەى کە داهێنان دەیگێڕێت بۆ زاڵببون بەسەر بەربەستەکانى کۆمەڵایەتى، زیاتر بەرەوپێشبردنى یەکسانى گێندەر، هاندانى وەگەرخستن لە دەسپێشخەریەکانى تایبەت بە گێندەر، وە هەروەها بنیاتنانى خزمەتگوزارى و ژێرخانى ئابوورى کە پێداویستیەکانى کچان و ئافرەتانى جێهان دابین بکات.

ئافرەتانى عێراق لە ڕووى دەروونى و سۆز و هەستەوە ئازارى زۆریان بینیوە بە هۆى دەربەدەرى بەردەوام ، ڕووداوى ئازاربەخش و بڵاوبەنەوەى توندوتیژى کە هۆکارەکەى قەیرانە درێژخایەنەکانە، ئەمەش دەبێتە هۆى هەڕەشە دروست کردن لەسەر تواناکانیان بۆ بنیاتنانى داهاتویەکى باشتر بۆ خۆیان و خێزان و کۆمەڵگاکەیان. نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندەى 3.3 ملیون ئافرەت و کچ دەکەن لە 2019 کە پێویستیان بە هاوکارى مرۆیى هەیە لەسەرتاسەرى ووڵاتدا.

لە کاتێکدا حکومەتى عێرا ق و حکومەتى هەرێمى کوردستان هەنگاوى باشیان ناوە لە ناساندنى مافەکانى ئافرە ت بەڵام هێشتا دەرفەتى زیاتریان پێویستە بۆ بەشداریکردنى کارایانەى زیاتر لە دروستکردنى پەیرە و پرۆگرام و گۆِڕانکارى بە تایبەتى دواى هەڵسانەوەى ووڵات لە ملمڵانیەکى 3 ساڵیدا.

بەم بۆنەوە، داوا لە هەردوو حکومەت دەکەین هەوڵى خۆیان زیاتر چربکەنەوە بۆ وەگەرخستنى تواناى ئافرەتان لە عێراق بۆ بوژانەوەى ئابوورى و گەشەى کۆمەڵایەتى لە ووڵاتدا.

UN Women وUNFPA پابەندبوونى خۆیان دووپات دەکەنەوە بۆ پێشخستنى یەکسانى گێندەر و تواناسازى ئافرەتان لە بوارەکانى پاراستنى کۆمەڵایەتى و گەیشتن بە خزمەتگوزاریە گشتیەکان لە هەموو وڵاتدا بە مەبەستى باشترکردنى دۆخى ئافرەتان و هەرزەکاران و گەنجان بە پشت بەستن بە هێزى دانیشتوان و مافەکانى مرۆڤ.

دینا زوربا ، نوێنەرى UN Women لە عێراق

د. ئولورێمى سوگورنو ، نوێنەرى UNFPA لە عێراق

بۆ زانیارى زیاتر ، پەیوەندى بکەن بە :

حسامەدین ئەل-زوبى، گەورە کارمەندى پەیوەندیەکان لە UN Women لە عێراق، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

سەلوا موسا ، گەورە کارمەندى پەیوەندیەکان لە UNFPA لە عێراق ، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.