جێگری نوێنەری تایبەت وتی:" گرنگە لە کاتی دەستنیشانکردنی ئایندەی ئاراستەی ستراتیژی دەزگاکە، شارەزایی و وانە لە ئەزموونی پێشووتر وەربگیرێت و ڕەنگبداتەوە و ئامانجەکانیش وەها دابڕێژرێن وەڵامی خواستەکانی گشت لایەنە پەیوەندارەکان بە هەڵبژاردن بگرێتەخۆ". بەڕێزیان تیشکی خستە سەر ئەو بوارانەی کە دەکرێت زیاتر گرنگی پێبدرێت لە وێرکشۆپەکەدا وەک بێخەوشی تۆماری دەنگدەران و بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیای هەڵبژاردنەکان و گرنگی هۆشیاری میللی و پێویستی بەشداریکردنی گشتگر بەتایبەتیش لە لایەن ئافرەتان و کەمینەکان و ئەوانەی لە شوێنە رەسەنەکانی خۆیان ئاوارەبوونە.
جێگری نوێنەری تایبەت لە درێژەی وتەکەیدا وتی" نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشیکارە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ ئێوەدان لە دانان و جێبەجێکردنی ئەم پلانە ستراتیژیەدا. من هانی کۆمسیۆن دەدەم بۆ بەردەوام بوون لەسەر ئەو پەڕی سوود وەرگرتن لە دەرفەتە بەردەستەکانی ئەم هاوبەشیکارە شارەزایانە".
بەڕێز مەعەن هیتاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەدا ئەمە سێیەمین پلانی ستراتیژییە کە کۆمسیۆن ئامادەی کردووە. هەروەها بەڕێزیان سووربوونی کۆمسیۆنیشی لەسەر برەودان بە تواناکان و باشترکردنی پرۆسەکانی هەڵبژاردن دووپات کردەوە وێڕای بەردەوام بوونی کۆششەکانیان لە پێناو بونیاتنانی متمانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان بە هەڵبژاردن و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ بەشداریکردنی بەردەوامی یونامی و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان و دەزگای نێودەوڵەتی بۆ سیستەمەکانی هەڵبژاردن کە پشتگیرییان پێشکەش بە وێرکشۆپەکە کردبوو . لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەڕێز هیتاوی رایگەیاند کە ئەنجومەنی کۆمسیارانی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رۆژی ١٦ی تشرینی دووەمی 2019 ی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران پێشنیاز کردووە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
بۆ بینینی وێنهكان كرته بكه