ئەم پەڕەیە چاپ بکە
سێ شەممە, 09 نیسان 2019 09:51

نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی فیستیڤاڵی فیلمی ٣*٣ له‌ زانكۆی جیهان له‌ هه‌ولێر- عیراق ئه‌نجام ده‌دات گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

له‌ ٧ی نیسانی ٢٠١٩دا، نزیكه‌ی ١٠٠ قوتابیی زانكۆی جیهان له‌ هه‌ولێر به‌شدارییان له‌ فیستیڤاڵی فیلمی ٣ *٣ كرد كه‌ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامییه‌وه‌ رێكخرابوو. ئه‌م فیستیڤاڵه،‌ دوای ئه‌نجامدانی له‌ به‌غدا، به‌ نمایشكردنی ١٢ كورته‌ فیلم له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق درێژه‌ی ده‌بێت كه‌ باس له‌و ته‌حه‌ددیانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ روبه‌رووی كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌كان ده‌بنه‌وه‌ له‌ عیراق له‌گه‌ڵ باسكردنی پرسه‌كانی مافی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان. هه‌موو فیلمه‌كان له‌لایه‌ن عیراقییه‌كان خۆیانه‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ به‌رهه‌م هێنرابوون و هه‌ر یه‌كێكیشیان نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر و كاراكته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كی مێیینه‌ی هه‌بوو.

قوتابیانی زانكۆی جیهانیش به‌شدارییان كرد له‌ پانێڵێكی شاره‌زایان به‌گرتنه‌خۆی دكتۆر ئه‌مجه‌د ئه‌لده‌لاوی، سه‌رۆكی زانكۆ، و خاتو تاڤگه‌ عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له‌ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤ، و به‌ڕێز حوسام عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ئێزیدی بۆ بۆ به‌ڵگه‌كردن، و خاتو ئاشنا بابان، له‌ به‌شی نێوده‌وڵه‌تی.

فیلمه‌كان بوونه‌ مایه‌ی دروستبوونی تاوتوێ سه‌باره‌ت به‌ پێویستبوونی پاراستنی زیاتری كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌ كان ومافه‌كانی ژنان له‌ ماڵه‌وه‌ و له‌ شوێنی كاركردن و له‌ حكومه‌تدا له‌گه‌ڵ پێویستبوونی دادگاییكردنی تاوانبارانی داعشیش.

وێنه‌: سالار بریفكانی / به‌شی راگه‌یاندنی یونامی

 

بۆ بینینی وێنه‌كان كرته‌ بكه‌

 

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر سێ شەممە, 09 نیسان 2019 10:13