سێ شەممە, 09 نیسان 2019 09:55

نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی فیستیڤاڵی فیلمی ٣*٣ له‌ زانكۆی جیهان له‌ دهۆك- عیراق ئه‌نجام ده‌دات گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

له‌ ٨ی نیسانی ٢٠١٩دا، نزیكه‌ی ١٠٠ قوتابیی زانكۆی جیهان له‌ دهۆك به‌شدارییان له‌ فیستیڤاڵی فیلمی ٣ *٣ كرد كه‌ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامییه‌وه‌ رێكخرابوو. ئه‌م فیستیڤاڵه،‌ دوای ئه‌نجامدانی له‌ به‌غدا، به‌ نمایشكردنی ١٢ كورته‌ فیلم له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق درێژه‌ی ده‌بێت كه‌ باس له‌و ته‌حه‌ددیانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ روبه‌رووی كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌كان ده‌بنه‌وه‌ له‌ عیراق له‌گه‌ڵ باسكردنی پرسه‌كانی مافی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان. هه‌موو فیلمه‌كان له‌لایه‌ن عیراقییه‌كان خۆیانه‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ به‌رهه‌م هێنرابوون و هه‌ر یه‌كێكیشیان نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر و كاراكته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كی مێیینه‌ی هه‌بوو.

قوتابیانی زانكۆی جیهانیش له‌ دهۆك به‌شدارییان كرد له‌ پانێڵێكی شاره‌زایان به‌گرتنه‌خۆی دلێر عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی نوسینگه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستانی له‌ دهۆك، و شێرزاد پیر موسا، سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌له‌ند، و كاپتن ساجیده‌ ئه‌حمه‌د، له‌ نوسینگه‌ی به‌دواداچوونی توندوتیژیی دژی ژنان له‌ دهۆك.

فیلمه‌كان بوونه‌ مایه‌ی دروستبوونی تاوتوێ سه‌باره‌ت به‌ پێویستبوونی پاراستنی زیاتری كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌ كان و لێپیچینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی داعش به‌تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به‌ مافی كه‌مینه‌كان و مافه‌كانی ژنان له‌ ماڵه‌وه‌ و له‌ شوێنی كاركردن و له‌ حكومه‌تدا و هه‌روه‌ها مافی منداڵان له‌ خوێندنی باش به‌ گرتنه‌خۆی منداڵانی په‌ناهنده‌ و ئاواره‌ ناوخۆییه‌كانی‌ ناو چادرگه‌كانیشه‌وه‌.

 

وێنه‌: سالار بریفكانی / به‌شی راگه‌یاندنی یونامی

 

بۆ بینینی وێنه‌كان كرته‌ بكه‌

 

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر چوار شەممە, 10 نیسان 2019 14:13
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.