پێنج شەممە, 11 نیسان 2019 10:16

دیمه‌نی سه‌وزایی زیاتر بۆ حه‌ویجه‌یه‌كی جوانتر گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

دوای چه‌ندان رۆژ له‌ كه‌شێكی باراناوی سه‌ختدا، كۆمه‌ڵێك له‌ خۆبه‌خشان توانیان خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ حه‌ویجه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركوك به‌ مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ له‌ گژوگیا و خوڵ وخاشاك له‌ پێناو رازاندنه‌وه‌ی رێگاكان به‌ چاندنی نه‌مام و هه‌روه‌ها كاركردن بۆ حه‌ویجه‌یه‌كی سه‌وزتر و خاوێنتر و گه‌شاوه‌تر.

ماموستای وانه‌بێژ له‌ په‌یمانگای ته‌كنیكیی حه‌ویجه‌ و سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵه‌كه‌، موحه‌ممه‌د ئه‌لجومه‌یلی، وتی كه‌ بیرۆكه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ی شاری خۆی له‌ سه‌ردانێكیدا سه‌رچاوه‌ی گرت بۆ بازاڕی شارۆچكه‌كه‌ كاتێك بڕێكی زۆر و له‌ڕادده‌به‌ده‌ری له‌ خوڵ و خاشاك و بوتڵی ئاو و رۆژنامه‌ و مقه‌بای فڕێدراوی بینی. "به‌ بینینی ئه‌م دیمه‌نه‌ ناشیرینه‌، من و وه‌سیمی براده‌رم بڕیارمان دا كه‌ هه‌ڵمه‌تێكی خاوێنكردنه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ین بۆ جوانكردنی شارۆچكه‌كه‌مان".

ژماره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ زیادبوندا بوو كه‌ ته‌نها له‌ ١٠ كه‌سه‌وه‌ گه‌یشته‌ ١٥٠ و هه‌ر ناوه‌ناوه‌ش‌ كۆده‌بونه‌وه‌‌ بۆ داڕشتنی چالاكی جۆراوجۆر هه‌ر خاوێنكردنه‌وه‌ تا سه‌ردانیكردن و پشتگیریكردنی ئاواره‌ ناوخۆییه‌كانی ناو چادرگه‌كانیش. سه‌ره‌ڕای ساڵانێكی زۆر له‌ شه‌ڕ و ماڵوێرانی له‌ عیراق كه‌ بووه‌ مایه‌ی وێرانكاری له‌ زه‌وی و مرۆڤدا، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ چالاكه‌ی خۆبه‌خشان گێانێكی ئه‌رێنییانه‌ نیشان ده‌ده‌ن.

به‌و پێیه‌ی كه‌ "رۆژی زه‌وی" زۆر نزیكه‌، ئه‌ركی هه‌موومانه‌ كه‌ رێز له‌ سروشتی ده‌وروبه‌رمان بگرین و به‌ دره‌خت و ئاژه‌ڵه‌كانیشه‌وه‌ و هه‌روه‌ها فێریش بین كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ جوانیی ده‌وروبه‌رمان بژیه‌ین.

 

وێنه‌: حارس ئه‌لئوبه‌یدی/ به‌شی راگه‌یاندنی یونامی

 

بۆ بینینی وێنه‌كان ئێره‌ كرته‌ بكه‌

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 11 نیسان 2019 10:25
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.