پێنج شەممە, 25 نیسان 2019 10:33

نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی راهێنانێك سه‌باره‌ت به‌ ده‌سته‌به‌ریی دادگاییكردنی ره‌وا ئه‌نجام ده‌دات له‌ كه‌ركوك گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

كه‌ركوك، عیراق، ١٧ی نیسانی ٢٠١٩:- نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی پێنجه‌مین و دواترین خولی راهێنانی بۆ كارمه‌ندانی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عیراق ئه‌نجامدا. نوسینگه‌كه‌ نمایشێكی یه‌ك كاژێری سه‌باره‌ت به‌ مادده‌ی ژماره‌ ١٤ی په‌یماننامه‌ی جیهانیی مافه‌ یاسایی و مه‌ده‌نییه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ری جیهانیی دادگاییكردنی ره‌وا پێشكه‌ش كرد كه‌ دواتریش به‌ ئامادبوونی هه‌موو به‌شداربووان بووه‌ مایه‌ی دروستبوونی تاوتوێیه‌كی گه‌رموگوڕ.

له‌ خوله‌كه‌دا ١٢ كارمه‌ند، به‌ گرتنه‌خۆی ٦ ژنیشه‌وه‌، ئاماده‌ بوون. له‌و خوله‌دا، نوسینگه‌كه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كان پێویسته‌ له‌ كاتی روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆردا به‌ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه‌ پابه‌ند بن و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ مه‌رجی دابینكردنی ستراتیژێكی كاریگه‌رانه‌ی روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆره‌.

وێنه‌كان: حارس ئه‌لعوبه‌یدی، به‌شی راگه‌یاندنی یونامی

 

بۆ بینینی وێنه‌كان ئێره‌ كرته‌ بكه‌

 

 

 

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.